رۆناڵدۆ:  ئەمەوێ ببمە ژمارە یەك

رۆناڵدۆ: ئەمەوێ ببمە ژمارە یەك

 

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: كرستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالێ یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رایگەیاند كە تەمەنی 34 ساڵی كاریگەری لەسەری نیەو نەناردنی تۆپی نێوان بۆ هاوڕێكانی نابێتە رێگر, رۆناڵدۆ بۆ سایتی سپۆرت بایبل گووتی" لە نەناردنی ئەم جۆرە تۆپانە لەخۆبایی و شێت نیم, من بەدوای سەركەوتن دەگەڕێم, هەموو كەسێك فشارێكی تایبەتی لەسەرە, ئەبێ باوەڕت بەخۆت بێت و لە تۆپی پێدا گەورەترین كۆنتڕۆڵم هەیەو ئەزانم ئەبێ چی بكەم, بەڵام لە بواری كاركردن شتەكە جیاوازی هەیە چونكە تۆ پشت بە ئەوانی تر دەبەستی, لەم بوارەدا ساڵانێكی زۆر هیلاكی و ماندووبوونم بینی تا توانیم بە دەستی بێنم و ئێستاش هەر لەنێو جیهانی تۆپی پێدام و ناڕۆم, بەڵام پیاوێكی ركابەرم و هەرگیز حەزناكەم ژمارە 2 یان 3 بم, هەمیشە ئەمەوێ ژمارە یەك بم و لە %100 ئەمە ئەكەم .

زۆرترین بینراو