رۆژانە لە هاتووچۆی سۆران 70 تابلۆی نوێ دەدرێتە شۆفێران 

رۆژانە لە هاتووچۆی سۆران 70 تابلۆی نوێ دەدرێتە شۆفێران 

پشتیوان كەریم – سۆران:
دوای ئەوەی بڕیاری گۆڕینی تابلۆیی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان و عێراق درا، دەستكرا بە گۆڕینی تابلۆیی نوێ و رۆژانە لە هاتووچۆی سۆران 70 تابلۆ بە شۆفێران دەدرێن. 
لای خۆیەوە عەقید زرار حوسێن، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:" دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لەهەمبەر گۆڕینی تابۆی ئۆتۆمبێل ئێمە كار لەسەر رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەین بەپێی رێنماییەكیانیش مەرجە ئەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلی بەسەر چووبێت دەبێت دەست بكات بەگۆڕینی تابلۆكەی نرخی گۆڕینی تابلۆش بڕی 65هەزاری دینار تێچوویەتی. 

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو:" لە هەمانكاتدا گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەئارەزوو مەندانەش دەكرێت، بەڵام نرخی گۆڕینی تابلۆیی ئارەزوومەندانە بڕی 235 هەزار دینار بۆ دیاری كراوە.
ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ، ئاشكراشی كرد:" رۆژانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تابلۆی نوێ دەدرێت بە شۆفێران و بەپێی كاری رۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیمان 50 تا 70 تابلۆی نوێ دەدرێت بە شۆفێران لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران".