زیاتر لە 50% هاووڵاتییانی ناحیەكانی شنگال گەڕاونەتەوە سەر ماڵەكانیان

زیاتر لە 50% هاووڵاتییانی ناحیەكانی شنگال گەڕاونەتەوە سەر ماڵەكانیان

رەمەزان هەرنی–زاری كرمانجی: بەهۆی هێرشەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سەر قەزای شنگاڵ و ناحیەو كۆمەڵگاكانی لە ساڵی 2014 بە هەزاران كەس ئاوارە و دەربەدەر بوون، بەڵام لە ئێستا دا ژمارەیەك خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و ناوچەكانیان، بەڵام هێشتا ترس هەیە لە ناوچەكەدا بەهۆی ژمارەی زۆری هێزە چەكدارەكان.
نایف سەیدۆ، بەرێوەبەری ناحیەی سنوون لە سنووری قەزای شنگاڵ بە زاری كرمانجی راگەیاند: "رۆژانە ژمارەیەك خێزان و هاووڵاتی لە كەمپەكان دەردەچن و دەگەڕێنەوە سەر ماڵەكانیان لەسەنتەری ناحیەی سنوون و گوندەكانی دەوروبەر، بەڵام نەبوونی خزمەتگوزاری و ژمارەی زۆری چەكدارەكان هۆكاری سەرەكی نەگەڕانەوەی گشت خێزانەكانەی شنگاڵ و دەوەروبەریەتی، كە دوای ئازادكردنی ناوچەكانیان لە دەست رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەوانەی لە ئێستاش دا دەگەرێنەوە بەناچاریەو دوو دڵن لە گەڕانەوەیان و پێویستیان بە پارێزگاری كردن و هاوكاری كردنی زیاترە".
بەرێوەبەری ناحیەی سنوون گوتیشی: "لە ئێستا زیاتر 50% هاووڵاتییانی سەنتەری ناحیەی سنوون و گوندەكانی دەوروبەر گەڕاونەتەوە بۆ گوندو شارو شارۆچكەو ماڵەكانیان و رۆژانەش بەشێوەیەكی بەردەوام ژمارەیەك لەم ئاوارانە بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی خۆیان، بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ناحیەكانی سنووری قەزای شنگاڵ مامەڵەكانیان دروست دەكەن، تەواوی ئاسانكارییەكان بۆیان دەكەین و دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش گشت ئاسانكارییەك بۆی ئەنجام دەدەن، تا بتوانن بگەڕێنەوە بۆ شوێن و ناوچەكانیان".
نایف سەیدۆ، ئاماژەی بەوەشكرد: "ئاوارەكانی سەنتەری ناحیەی سنوون و قەزای شنگاڵ سەربەستن لەگەڕانەوە ئەوەی نایەوێت بگەڕێتەوە لە ناو كەمپەكان دەمێنێت لە هەفتەی رابردوو نزیكەی 200 خێزانی ئاوارە لە ناو كەمپەكان دەرچوونەو گەڕاونەتەوە ناحیەی سنوون و سەنتەری قەزای شنگاڵ زۆربەی ئەوانەی گەڕاونەتەوە فەرمانبەرو كارمەندی دام و دەزگانی عێراق دا كارو دەوامیان هەیە".
لەدوا قسەكانیدا بەرێوەبەری ناحیەی سنوون ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر گررپە چەكدارەكان لە سنووری ناحیەكانی سنوون و دەوربەری و سەنتەری قەزای شنگاڵ نەمێنن هەموو ئاوارەكان دەگەڕێنەوە، نە گەڕانەوەی ئاوارەكان لە ترسی گروپە چەكدارەكانە و نەبوونی خزمەتگوزاریە، بەتایبەت ئەوانەی سنووری قوبیلەی چیای شنگاڵ.

زۆرترین بینراو