
شاندێك سەردانی بەغدا دەكات
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كریزی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناو‌خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نگاوی پێویستی ناوه، ئه‌مڕۆش شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: "لەچوارچێوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەكات".
ئاشكراشی كرد: "تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكوومەتی عێراق".