شەڕ و ئالۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شەمسەدین سەعید

كاتێك سەیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین دەبین ئاڵۆزیەكان هەر جارو لە شوێنێك سەر هەڵدەدەن، ئەم شەڕو ئاڵۆزیانەش لە پێناو تاڵان و كۆ كرنەوەی سامانی سەرزەوی و ژێرزەوییە، بۆیە بۆ تاڵانكردن روویان كردۆتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باكیان بە كووشتنی خەڵكی سڤیل و رووخان و كاول كاری نییە.
هەر رۆژەو بەبیانوێك شەڕو ئالۆزی و كاولكاری ئەگوازنەوە بۆ شوێنكی تر زلهێزەكان تابۆیان بكرێت ئاگری شەڕەكە خۆشتر دەكەن بۆ ئەوەی زۆرترین هێزو چەكی تێدا بەكار بهێنن،ئەوەی دیارە توركیا و سوریا و عێراق ولیبیا،ئەگەر بۆیان بكرێ ئێران و وڵاتانی تریشی تێوەبگلێنن خۆشیان ئەكەونە تاڵان كردنی سەرخاك و ژێرخاكی ئەو وڵاتانەو هێزو سوپای خۆیان لە دەووری بیرە نەوتەكان كۆدەكەنەوە.
ئەگەر ئاوڕێك لەڕابردووی سوریا بدەینەوە، لە ساڵی ١٩٢٠ ، تەوە لە گەڵ ئێستا هیچ جیاوازیێكی ئەوتۆی نییە بەرامبەر بەتوركیا،چونكە ئەوكات فەڕەنسا سوریای لە ژێر دەست دابوو بۆ بەشداری پێكردن و پەلكێش كردنی توركیا بۆ ناو شەڕی جەنگی جیهانی و تێوەگلاندنی كەوتنە رێكەوتن شاری ئەسكەندرۆنەی دابەتوركیا كە ئێستا توركیا ناوی لێناوە هاتای، راستە توركیا توانی دیمگرافیای شارەكە بگۆرێت و عەڕەبەكان شار بەدەربكات و تورك لەشوێنی عەرەبەكان موتربە بكات و موڵكو ماڵی لێ دابەش كردن، زمانی عەرەبی قەدەغە كرد، لە خوێندنگەكان زمانی فەرمی كردە توركی هیچ زمانێكی تر رێگە پێدراونەبوو،بەڵام هەتا ئێستا نەیتوانیووە لەسەر نەخشەی سوریا لای ببات و بیخاتە سەر نەخشەی توركیا ئەوەش راستیەكە نابێ بشاردرێتەوە،ئەمریكا هەمان شتی دووبارەكردەوە بە بەرچاوی هەموو دونیا رێگەی بەسوپای توركیادا بۆ داگیركردنی حەفرین و كۆبانێ توركیا بۆ پەردە پۆش كردن و داپۆشینی ئەو مەلەفی ئەسكەندرۆنەو واتە (هاتای) لە گەڵ ئەمریكا رێككەوتن و ئامادەیی دەربڕی بۆ بەشداریكردنی شەڕ بۆ رووخانی سوریا، بەڵام لەبری ئەوە ئەمریكا رێگری لەرووسیا وسوپای سوریا بكات ئەگەر بێت و هێرش بكەنە سەر هاتای و ناوچەی سەوز كە ئەسكەندرۆنەیە،لەگەڵ ئەمریكا گەیشتە رێككەوتن كە ئەمریكا باسی مەلەفی ئەسكەندەرۆنە نەكات، ئەو مەلەفە هەڵنەداتەوە توركیا بڕیاری دا بەشداری شەڕی سوریا بكات بەڵام بەداگیر كردنی حەفرین و كۆبانێ بەداخەوە ئەمریكا ئەو دووشارە كوردییەی بەبەرچاوی هەموو دونیاوە رادەستی توركیای داگیر كەر كردوو ئەوكات كورد تاكە هێزبو تاكە هاوپەیمان بوو بۆ ئەمریكا، بەڵام رێگەی بۆ توركیا كردەوە بەبێ گوێدانە یاسای نێودەوڵەتی، كە كاتی خۆی ئەسكەندرۆنەبوو ، بەڵام حەفرین و كۆبانێشی هاتەسەر.
لێرەوە پەردەی هەڵ ماڵی، ناخی رەشی توركیاو بێویژدانی ئەمریكامان بۆ دەركەوت هیچ شتێكی شاراوە نەما، بە بەر چاوی هەموو دونیا رێككەو تنێكی رووڕەشانەبوو لە نێوانیان ئەمریكا و توركیا لە دژی سوریاو بە تایبەتی بۆ گەلی كورد، ئێستاش ئەمریكا ئەركی پاراستنی ئاسمانی عێراقی لە ژێر دەستە بۆچی دەبێ رێگە بە توركیا بكات لەشكر كێشی بكات؟ ئەگەر رێككەوتن و پیلانگێڕی نەبێ تۆ بڵێی ئەمریكا چاو و گوێی نەبێ، بەڵام بۆ بێدەنگە؟ بۆیە گومان دەكرێ رێككەوتنێكی ژێر بە ژێری نێوان توركیاو ئەمریكا هەبێ بۆ پەلامارو داگیر كردنی موسڵ، رێگە خۆش كردنە بۆ پێشڕەوی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەگەرێكی نزیكە، ئەوەی دیارە سوپای توركیا نزیك بۆتەوە لەشوێنی مەبەست و رەنگە ئامانجی دیاری كراوی خۆی هەبێ،ئەوەی دیارە هێزی زەمینی نزیك بۆتەوە و گەیشتۆتە دەورووبەری موسڵ، عێراقیش هیچ بەرپەرچ دانەوەی نییە، هێزی زەمینی و ئاسمانی توركیا لە پێشڕەوی كردن بەردەوامن، لێرەوە مەترسیەكی گەورەی ئەمریكاو توركیامان بۆ دەر دەدەخات، هاتنی سوپای توركیا بەناو خاكی عێراق و سوریاو ئایە توركیا بەو داگیر كاریانە ئەتوانێ هیچ بەدەست بێنێ؟ یان مەرامی جێ بەجێ كردنی پیلانی داگیر كەرانە، كەخۆشی داگیركەرە بۆ توركیا سنور بەزاندن شتێكی رەوا نییە، موسڵ هێندە ئاسان نییە توركیای خەیاڵ بڵاوكردوە و عێراقیش سەرقاڵی كێشە ناوخۆییەكانە، لایەكی تریشەوە عێراق بڕیای لەخۆی گەورەتر دەدات ئەویش بڕیای وەدەرنانی ئەمریكایە لە عێراق كێشەی گەورەی بۆ خۆی دروست كردووە هەم داعشی بۆ زیندوو دەبێتەوە هەم توركیاش ئامادەكاری بۆ داگیركردنی موسڵ دەكات،كەواتە دەبێ عێراق باوەش بۆ ئەمریكا بكاتەوە،رێككەوتنەكانی لە گەڵ چین هەڵ پەسێری، هەوڵی خۆرێكخستنەوە بدات سنورەكانی خۆی بپارێزی و خۆی لەقەیرانی قاتی و قڕی رزگار بكات،ئەو پیلانانەی توركیا پوچەڵ بكاتەوە، خەتەرەكان لەخۆی دووربخاتەوە، ئەبێ ئەوەش بزانێت ئەمریكاو رووسیاو زلهێزەكان بۆ تاڵان كردنی سەروەت و سامان و بردنی هەرچی هەیە لەسەر خاكو لەژێر خاك باكیان بەكوشتن و كاول كاری نییە، زلهێزەكان گەلە گورگی برسین، روو بكەنە هەر وڵاتێك تاوێرانی نەكن دەستی لێ هەڵناگرن،بۆیە شەڕو و ئاڵۆزی عێراق و سوریاو لیبیای گرتۆتەوە.
ئاشتی و ئارامی بۆ كوردستان و هەموو رۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و كوردستانمان پارێزراوبێت لە پیلانی گڵاوی دووژمنان.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو