كرێی وانەبێژی مامۆستایان دابەش دەكرێت

كرێی وانەبێژی مامۆستایان دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، ئاشكرای دەكات " كە پارەی وانەبێژی مامۆستایانی چوار پەروەردەی سنوورەكەمان ئامادەیەو چاوەڕوانی لیستەكانین بۆ خەرجكردنی.
 سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " هەرچوار پەروەردەكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان) سەربە بەڕێوەبەرایەتییەكەمانن، لە ئێستاشدا كرێی وانەبێژی مانگی 10ی ساڵی 2020 ئامادەكراوە و دەست بە خەرجكردنی كراوە".
گووتیشی " لەلای ئێمە هیچ كێشەیەك نییە بۆ خەرج كردنی كرێی وانەبێژی مامۆستایان، هەر پەروەردەیەك لیستی وانەبێژانی زووتر بداتە گەنجینە پارەكەیان بۆ خەرج دەكرێت.

زۆرترین بینراو