لەهەوڵداین ناوندەكەمان لە فەرمانگەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بگۆڕین

لەهەوڵداین ناوندەكەمان لە فەرمانگەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بگۆڕین

سوبحان شكۆ-سۆران: خەڵات ساڵح، بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند: "ناوندەكەمان فەرمانگەیەكی بچووكە بۆ ناوچەیەكی فراوانی وەكو سۆران، لە هەوڵداین بیگۆرین بۆ بەڕێوەبەرایەتی، چونكە بەم شێوازە و ئەو دەستەڵاتەكەمی هەمانە ناتوانین تەواوی پێداویستی لاوانی ئەم سنوورە بەرفراوانە پربكەینەوە، هەر چەندە لە رووی توانای مرۆییەوە فەرمانگەكەمان كەسانی خاوەن ئەزموون و شارەزای هەیە، بەڵام بە بێ هاوكاری سەرەوە بۆ ئەو پلان و بەرنامانەی ئێمە هەمان بۆ لاوان ئەستەمە بتوانین خزمەت بكەین، سەدان گەنج لەم شارە هەن كە حەزی جیاجیایان هەیە و كمترین دامەزراوە دەرگایان بۆ كردۆتەوە، بۆیە مەبەستمانە بە پێی پلانێكی تۆكمە خزمەت زیاتری لاوان لەو بوارانەی كە خۆیان خولیایان بۆی هەیە بكەین و دەرفەتی خۆبەرەوپێشبردنیان بۆ برەخسێنین".
خەڵات ساڵح، لەدرێژەی قسەكاندیدا ئاماژەی بۆ بەشەكانی ناوندی فەرمانگەكەی كرد و گووتی " لە ناوندەكەمان دوو بەشی سەرەكی هەن. ئەوانیش هەریەكە لە بەشەكانی وەرزش و هونەرە، بەشی وەرزش پێكدێ‌ لە(تۆپی دەست، باسكە، بالە، تۆپی سەرمێز) و بەشی هونەریش لە(وێنەكێشان و مۆسیقا) پێكدێ‌".
هاوكات باسی لە كاریگەری قەیرانی دارایی كرد بەسەر ناوندەكەیانەوە" قەیرانی دارایی كاریگەرییەكی زۆری كردبوویە سەر كاروچالاكییەكانمان و بەر لە قەیرانی دارایی چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچوون و بەشی زۆریان بەهۆی قەیرانی دارایی وەستان. بەڵام بۆ ئەمساڵا پلانمان هەیە چەندین خولی جۆراوجۆر بكەینەوە، وەك خولی فێركردنی مۆسیقا بۆ كچان و كوران، وێرای چەندین خولی تر".

زۆرترین بینراو