لە رێگەی شیعرەكانییەوە باس لە زوڵم و هێرشەكانی توركیا دەكات

لە رێگەی شیعرەكانییەوە باس لە زوڵم و هێرشەكانی توركیا دەكات

رەمەزان هەرنی – رۆژئاوا: نووسەر و شاعیرێكی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرا دەكات، بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان نووسین و بواری ئەدەبیات لە رۆژئاوای كوردستان كزبووە.
بەشیرە دەروێش نووسەرو و شاعیری رۆژئاوای كورستان بە زاری كرمانجی راگەیاند"رۆژئاوای كوردستان بەردەوام گرنگی بە بواری نووسین و ئەدەب و هونەر داوە لە سەردەمی كۆنەوە تاكو ئێستا، رۆژئاوا خاوەنی چەندین شاعیرو هونەرمەندی بەناوبانگ بووە و هەیە، كە ئاستی ئەدەب و هونەرییان گەیاندۆتە لووتكە، بەڵام بەداخەوە خەریكە توركیا ئەو شانازییەی رۆژئاوا لە نێو دەبات و لەو كاتەی هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكردوە، هەموو بوارەكان وەستان و بەتایبەتی بواری ئەدەبی و هونەری"،
بەشیرە باس لەوە دەكات لەوەتەی توركیا هێرشی كردۆتە سەر رۆژئاوا، یەك شیعری نەنوسیووە"لە سەرەتای هێرشەكانی توركیاوە تاكو ئێستا یەك شیعرم نەنوسیووە بەهۆی شەرو قوربانیدان لە پێناو رۆژئاوا، بۆیە ئێستا بواری ئەدەب لەو پەری كزیدایە"،
بەشیرە هەروەكو خۆی باسی دەكات بەرهەمێكی چاپكراوی شیعری هەیە و دوو بەرهەمی ئامادەكراویشی هەیە، تەنها رۆشنایەك بۆ بەچاپگەیاندنی ئەو دوو بەرهەمەی باشووری كوردستانە"بریاربوو ئەو دوو بەرهەمم لە هەرێمی كوردستان چاپ بكەم، بەڵام ئەم هێرشانەی توركیا بۆنە رێگر، هەروەها كۆمەڵێك چیرۆك و پلانم داناوە بۆ كاتی خۆی لەسەر رۆژئاواو هێرشەكانی توركیا بنووسم و بەشیعر ئەو زۆڵمەی لە رۆژئاوا كردوە بگەینمە هەموو جیهان" .

 

 

زۆرترین بینراو