نرخی غازی بازرگانی لەدابەزیندایە

نرخی غازی بازرگانی لەدابەزیندایە

محەمەد ئامۆكەی-هەریر: ئه‌گه‌رچی چه‌ند رۆژئك بوو نرخی غاز له‌بازاڕدا لەبەرزبوونەوە دابوو بەڵام لە ئێستادا بەشێوەیەكی بەرچاو روو لە دابەزیندایە.
سورداش مەحموود غاز فرۆشێكە لە ناحیەی هەریر بەزاری كرمانجی راگەیاند " بەهۆی ئەو قەیرانەی كە لەماوەی رابردوودا لەسەر غاز دروست بوو، نرخی بوتڵێك غاز لە سەرووی 12 هەزار دینارەوە بوو، تەنانەت لەم دوو رۆژەی رابردووشدا بە 11 هەزار دینار دەمان فرۆشتەوە بە هاووڵاتیان".
ئەوەشی ئاشكرا كرد " كە ئەمڕۆ سێشەممە نرخی غاز بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیووە، بە 9 هەزار دینار دەفرۆشینەوە پێشبینی دەكرێت زیاتریش دابەزێت.

زۆرترین بینراو