هەلی گواستنەوەی راژە بۆ سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران

هەلی گواستنەوەی راژە بۆ سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران

ئاگاداری/
هەلی گواستنەوەی راژە بۆ سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران
پۆستێكی بەتاڵ هەیە لە سەرۆكایەتی زانكۆكەمان، هەر كەسێك خوازیاری كاركردنە لەم پۆستە دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات بە پێی ئەو مەرجانەی خوارەوە:
– پێویستە داواكار بە لایەنی كەمەوە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت لە بواری (كۆمەڵناسی).
- پێویستە ئەزموونی داواكار لە بوارەكەی لە (5) پێنج ساڵ كەمتر نەبێت.
- پێویستە داواكار شارەزایی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی.
- پێویستە داواكار شارەزایی تەواوی هەبێت لە بواری كۆمپیۆتەر.
تێبینی:
پێویستە داواكار پێشتر لە فەرمانگەكانی حكۆمەت دامەزرا بێت، واتە ئەم هەلە، هەلی گواستنەوەی راژەیە، نەك دامەزراندن.
گواستنەوەكە لەسەر بنەمای شارەزایی و لێهاتوویی و كێبڕكێكردن دەبێت.
پێویستە داواكار (CV)یەكەی بنێرێت بۆ ئەو ئیمەیلە: [email protected]
ماوەی پێشكەشكردنی داواكاری تەنها یەك هەفتەیە لە رێكەوتی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە.

زۆرترین بینراو