پێویستە چاكسازیی لە هەموو سێكتەرەكاندا بكرێت

پێویستە چاكسازیی لە هەموو سێكتەرەكاندا بكرێت

رەمەزان هەرنی – هەولێر : مستەفا هەركی, ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد و جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە چاوپێكەوتنێكدا بە زاری كرمانجی گووت" لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان پرۆژەی چاكسازی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، بەڵام بەهۆی كۆتایی هاتنی وادەی خولەكە و هەڵبژاردنی خولێكی تازە تا ئێستا پڕۆژەی چاكسازی پەسەند نەكراوە, هاووڵاتییان چاوەرێی پەسەند كردنی پڕۆژەی چاكسازی دەكەن و پەرلەمانیش ئارامە لێی، هەروەها بەرژەوەندییەكانی هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەوێتە مەترسییەوە ئەگەر پرۆژەی چاكسازی پەسەند بكرێت، بەڵام پێویستە چاكسازیی لە هەموو سێكتەرەكاندا بكرێت".
مستەفا هەركی, دەڵێ " لە بانگەشەی هەڵبژاردنی 30 ی ئەیلوولی 2018 هەموو لایەنە سیاسییەكان بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە پەسەندكردنی پرۆژەی چاكسازی یەكەم بەرنامەی كاری ئەوان دەبێت, دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان رێككەوتنی تەواوی لایەنە سیاسییەكان ئەوانەی لە دەسەڵاتدا بەشداربوونە راوبۆچوونەكانیان رادەستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كران, لە رۆژی دەستبەكاربوونی مەسروور بارزانی، وەكو سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی روون و ئاشكرا باسی لەوە كرد كە ئەولەوییەتی كارەكانی حكوومەت چاكسازی دەبێت".
مستەفا، گووتیشی " پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان پەسەند كرا، بەڵام هەندێك كێشە هاتنە پێشەوە پرۆژەی چاكسازی رەوانەی پەرلەمان كرایەوە، لە ئێستادا پرۆژە یاسای چاكسازی گەراوەتەوە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكیش بۆی دروستكراوە بۆ دیراسەتكردنی پرۆژەكە، بەڵام لە هەمانكدا رای جیاواز لەسەر پرۆژەی چاكسازی هەیە".
ئەم پەرلەمانتارە، ئەوەشی گووت" ئەوانەی بانگەشەیان بۆ پرۆژەی چاكسازی دەكرد زیاتر بۆ راكێشانی سۆزی دەنگدەر بوو, پێویستە لایەنی كەم رێژەی 70 % ئەو دروشم و بەڵینانەی بەدەنگدەر دراوە جێبەجێ بكرێن و بخرێنە ناو كاری حكوومەت, ئێستا هەر سێ لایەنی سەرەكی پێكهێنانی حكوومەت پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆران, ئەم سێ لایەنە لەگەڵ ئەوە دابوونە كە پێویستە چاكسازی هەبێت و بكرێت".
لە بارەی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان لەسەر پڕۆژە یاسای چاكشازی ،مستەفا هەركی، ئەوەشی خستەروو" هیچ لایەنێك بە ئاشكرا دژایەتی پرۆژەی چاكسازی ناكات تا پەسەند نەكرێت، بەڵام رای جیاوازیش هەیە, هەندێك لایەنی سیاسی لەبەر بەرژەوەندییەكانی خۆیان وەك پارتێكی سیاسی دەترسن، لەبەر ئەوەی ئەگەر پڕۆژەی چاكسازی پەسەند بكرێت بەرژەوەندیی هەموو پارتە سیاسییەكان دەكەوێتە مەترسییەوە, بەرای من پەسەندكردنی پرۆژەی چاكسازی دوا دەكەوێت, بەهۆی ئەوەی چاكسازی كردن لە حكوومەتدا بە شێوەیەكی گشتی ناكرێت هەمووی كۆ بكرێتەوە لە مووچەی فەرمانبەراندا بەڵكو پێویستە چاكسازی لە هەموو سێكتەرەكاندا بكرێت".
مستەفا، روونیكردەوە" وەكو فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان راو بۆچوونەكانمان ئاراستە كراون لەسەر پرۆژەی چاكسازی, فراكسیۆنی زەرد و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پرۆژەی چاكسازی هاوران، بۆ ئەوەی هەموو سێكتەرەكانی حكوومەت بگرێتەوە لە تەندروستی، نەوت، داهاتی گومركی، داهاتی حكوومەت و چاكسازی تەنها لە مووچەی فەرمانبەراندا نابێت بكرێت".

زۆرترین بینراو