هاووڵاتییەكی سۆران كارگەیەكی پێشكەوتووی بەرهەمهێنانی نایلۆنی كرۆدتەوە

هاووڵاتییەكی سۆران كارگەیەكی پێشكەوتووی بەرهەمهێنانی نایلۆنی كرۆدتەوە

زاری كرمانجی-سۆران:
 جێگری بەرپرسی لقی سۆرانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، دەڵێت " هاووڵاتیەكی سۆران كارگەیەكی پێشكەوتووی نایلۆنی دامەزراندووەو هەلی كاریشی بۆ چەندین كەس رەخساندووە.
 مەعروف وەستا مستەفا، جێگری بەرپرسی لقی سۆرانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " كارگەی جەبەلی لەشاری سۆران كراوەتەوەو لەلایەن "عەلی رەشید" سەرپەرشتی دەكرێت، كارگەیەكی گرنگ و پێشكەوتووە، بۆ دورست كردنی عەلاگەیە كە ڕۆژانە زیاتر لە دوو تەن و زەرەفی نایلۆن بەرهەم دەهێنێت، بە هەموو ڕەنگ و قەبارەیەك، بەرهەمی ئەم كارگەیە بە بەراوورد لەگەڵ ئەو بەرهەمەی لە ئێران هاوردە دەكرێت، جیاوازی زۆرە لە كێش و باشی هەروەها نرخەكەشی گونجاوە، چونكە باج و كرێی گواستنەوە و باركردن و دابەزاندنی لەسەر نییە، پێویستە بایەخ بەم جۆرە كارگانە بدرێت، بەهۆی كوالێتی باش و گونجاوی نرخ داواكاری زۆری لە سەرەو ڕۆژانە بەرهەمی ئەم كارگەیە رەوانەی شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دەكرێت".
 گووتیشی "لەم كارگەیە جگەلە بەرهەم هێنان و دووبارە بەكارهێنانەوەی نایلۆن و پلاستیك، هەروەها هەلی كاری بۆ چەندین كەس رەخساندووە، پێویستە بایەخی زیاتری پێبدرێت، وەك خاوەنی كارگەكەش دەڵێت " ئەگەر حكوومەت كارەبای 24 كاژمێری بۆ كارگەكە دابین بكرێت،  لە توانایان دا هەیە ڕۆژانە بەرهەمەكانیان بەرزبكەنەوە بۆ زیاتر لە بیست تەن عەڵاگەو كیسی نایلۆن.

 

 

 

زۆرترین بینراو