لەرۆژانی پشووی سەری ساڵ تیمی تایبەت بۆ شوێنە گەشتیارییەكان دابین دەكەین

لەرۆژانی پشووی سەری ساڵ تیمی تایبەت بۆ شوێنە گەشتیارییەكان دابین دەكەین

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، دەڵێت " لە رۆژانی پشووی سەری ساڵ تیمەكانمانی تەندروستیمان، لە ئامادەباشیدا دەبن و شوێنە گەشتیارییەكان بەسەر دەكەنەوە، هەروەها سێ‌ نەخۆشخانەمان بەڕووی نەخۆش و هاووڵاتیان كراوە دەبن.
د. مەقسوود ئیسماعیل، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لە رۆژانی پشووی سەری ساڵدا هەرسێ‌ نەخۆشخانەكانی (رواندز، سیدەكان، خەلیفان) بەڕووی هاووڵاتیان و نەخۆش كراوە دەبن، هەروەها تیمی تایبەتی تەندروستیمان دەبێت، بۆ چاودێری كردن و سەردانی كردنی شوێنە گەشتیارییەكانی گەلی عەلی بەگ و كۆڕەك ترفلیك و شوێنە گەشتیارییەكانی ناوچەكە، واتە لەم تیمانەدا پزیشك و ئۆتۆمبێل و كارمەندی پێویستیان لەگەڵە، بۆ هەر رووداوێكی نەخوازراو بەهانای گەشتیاران و هاووڵاتیان دەچن، هەروەها دەرمان و پێداویستی پزیشكیشیان بۆ دابین كراوە".
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، گووتیشی " لە رۆژانی پشوودا هاوشێوەی رۆژانی دەوامی ئاسایی، نوێنەرمان دەبێت لە لێژنەی ئابووری سۆران، بۆ بەسەركردنەوەی بازاڕ و دووكان و شوێنە گشتییەكان، لەپێناو تەندروستی هاووڵاتیان و دەست بەسەر داگرتن و نەهێشتنی كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوو ناشیاو، كە ئەمەش راستەوخۆ پەیوەستە تەندروستی ژیانی خەڵكەوە، بۆ ئەم مەبەستە تیمێكی شارەزاو پسپۆرمان هەیە، رۆژانە ئەم شوێنانە بەسەر دەكەنەوە".

زۆرترین بینراو