‎مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانییانی لافاوەکەی چوار وڵاتی ئەوروپی دەردەبڕێت

‎مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانییانی لافاوەکەی چوار وڵاتی ئەوروپی دەردەبڕێت

 ئەمڕۆ هەینی 16-7-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ ، وێڕای نیشاندای هاوخەمی، رایده‌گه‌ێنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیانی لافاوەکەی ئەڵمانیا، بەلجیکا، لوکسەمبۆرگ و هۆڵەندا دەکات.

چەند رۆژێکە بەهۆی باران بارینی به‌خوڕه‌وه‌، لافاوێکی گەورە ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه‌  به‌تایبه‌ت وڵاتانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا و به‌لژیكا ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا 81 كه‌س و له‌ به‌لژیكاش 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.‎

زۆرترین بینراو