پێگه‌ی كوردستان له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق 

جـــــوان ئیمام
له‌ عیراقدا هه‌رجارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت له‌ بری باشبوونی ره‌وشی ئه‌منی و ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌وشی عیراق زۆر ئاڵوز بووه‌ ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كانی عیراقه‌ پێویسته‌ ئه‌مجاره‌ كورد زیاتر له‌ هه‌موو جارێك هوشیارانه‌تر به‌شداری بكات له‌ هه‌ڵبژاردن و قوناغی دوای هه‌ڵبژاردن به‌هۆی ئه‌و گۆرانكاریا خێرایانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دابوونی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌زوری ئه‌منیه‌وه‌ ، نابێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كات و رای جیاوازی لایه‌نه‌كان ببێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد لاواز بێت له‌ به‌غدا بۆیه‌ یه‌كگرتوویی كورد له‌م گه‌ری هه‌لبژاردنه‌دا زامنی زۆر شت ده‌كات زۆرترین ماف ده‌سته‌به‌رده‌بن و ده‌ستوریش ده‌بێته‌ هێزێكی كاریگه‌ر له‌ به‌ده‌ستهێنانی گشت مافه‌ خوراوه‌كانی كورد ، نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م پێگه‌ به‌هێزه‌ی ئێستا كورد هه‌یه‌تی له‌ عیراق له‌ ده‌ست بدات ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی ئێستا به‌رهه‌می خۆرایی نین و سه‌دان شۆرش و قوربانی ئه‌م میلله‌ته‌ دراوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی گشت مافه‌كانی به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانی عیراق گیانی گفتۆگویان نه‌بوو هه‌ندیك كوردیش پاڵپشتی سه‌ركرده‌ عیراقییه‌كان بوون بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ پێویسته‌ كورد له‌ قوناغی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق و یارمه‌تیدانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق زۆر هوشیارانه‌ هه‌نگاو بنێن پاڵپشتی كه‌سێك نه‌كرێت دژی ئه‌زموون و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت له‌ ماوه‌ی رابردوو یان دژایه‌تی پرسی كوردی كردبێت له‌ عیراق ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته‌ به‌ مه‌رجه‌كانی كورد رازیبێت و له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێت پاڵپشتی كورد بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق بۆئه‌وه‌ی دوای پێكهانی كابینه‌ دژایه‌تی كورد نه‌كرێته‌وه‌ وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی سه‌ركرده‌ عیراقیه‌كان كه‌ یان خیانه‌تیان كردووه‌ له‌ كورد یان مافه‌كانی كورد دابین نه‌كراون كه‌ مافی سه‌ره‌تایین به‌ پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق بۆیه‌ كورد هه‌رچیه‌ك ده‌كات له‌ ناوخۆی كوردستان بۆ رازیكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی زۆر نورماڵه‌ به‌ڵام نابێت له‌ عیراق پالپشتی سه‌ركرده‌ عیراقیه‌كان و شیعه‌و هه‌ر لایه‌نێك بكات دژی ئه‌زموون و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ هیمه‌تی قوربانیدانی ئه‌م میلله‌ته‌ به‌دی هاتووه‌ و سه‌دان شه‌هیدو بریندارو ماڵ وێرانی دروست بوون ‌ تا گه‌یشتوتوه‌ ئه‌م قوناغه‌ پر به‌رهه‌مه‌.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو