شێوازی هه‌ڵگرتنی هه‌نار بۆ وه‌رزی زستان له‌ ئاكرێ

شێوازی هه‌ڵگرتنی هه‌نار بۆ وه‌رزی زستان له‌ ئاكرێ

ره‌مه‌زان هه‌رنی – دینارته‌ : به‌هۆی نه‌بوونی بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ و فرۆشتنی هه‌نار به‌شێك له‌ جووتیار و هاووڵاتییانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به‌ ئاكرێ به‌شێوازی كورده‌واری میوه‌ی هه‌نار بۆ زستان هه‌ڵده‌گرن.
به‌ختیار ئیدریس هاووڵاتیه‌كی ناوچه‌كه‌یه‌ به‌ زاری كرمانجی گوت : ئه‌م ساڵ به‌راورد بەساڵی رابردوو به‌رهه‌می هه‌نار باشتره‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بازاڕ بۆ ساخكردنه‌وه‌ و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كه‌ به‌شێك له‌م به‌رهه‌مه‌ به‌شێوازی كورده‌واری و كۆن بۆ وه‌رزی زستان هه‌ڵده‌گرین.
گوتیشی:"هه‌ڵگرتنی میوه‌ی هه‌نار له‌رێگه‌یی كۆن‌ و كورده‌واریەوە‌ كارێكی له‌راده‌به‌ر گرنگ و ئاسان و فۆلكلۆرییه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌ڵگرتنه‌ هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خراپ بوونی هه‌ناره‌كه‌ نابێت و ده‌توانین له‌ وه‌رزی زستان دا به‌رهه‌مه‌ هه‌ڵگیراوه‌كه‌ ده‌ربێنین و جارێكی تر بفروشین.
ئه‌وه‌یشی گوت : ئه‌م ساڵ هه‌نار باشبووه‌، به‌ڵام زۆر هه‌رزانه‌ و بازاڕی كه‌مه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ لایه‌نی پێوه‌ندیدار هاوكاری جووتیار و خاوه‌ن ره‌ز و بێستانه‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن به‌رهه‌می خۆیان به‌بێ زیان بفرۆشن.له‌ هه‌موو گونده‌كانی سنووری شاره‌دیێ دینارته‌ به‌رهه‌می هه‌نار هه‌یه‌ و بازاڕه‌كانی ته‌نیوه‌".
ئیدریس ڕوونیشی كرده‌وه‌ : به‌رهه‌می هه‌نار یه‌كێكه‌ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ سنووری شاره‌دیێ دینارته‌ ڕه‌واجێكی زۆر هه‌یه‌ و خه‌ڵكانێكی زۆر بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌نار سه‌ردانی دینارته‌ و گونده‌كانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بازاڕ و هه‌رزانییه‌وه‌ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر به‌رهه‌می جووتیاره‌كان كردووه‌.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو