پێنج کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران

پێنج کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران

زاری كرمانجی-سۆران:
دوای ئەوەی لەڕێكەوتی ٢٠٢١-٤-١ هاووڵاتییەك بەناوی (ئ، ع، ك) سكاڵای خۆی تۆماركرد و ئاگاداری كردینەوە لەڕێگەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران كەوا بڕی چوار تۆپ وایەری كەپسی لێ دزراوە لەناو خانوی خۆی لە باپشتیان-سۆران كە هێشتا تەواو نەكراوە بۆیە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دەست بەجێ دادوەریان لەم كەیسە ئاگادار كردەوە و لەسەر فەرمانی دادوەر دەستیان كرد بەلێكۆلێنەوەو كۆكردنەوەی زانیاری سەرەنجام توانرا هەمان ڕۆژ تۆمەتباران بناسرێن و دەسگیر بكرێن".
 تۆمەتباران دانیان نا بەتاوانەكەیان و بە گوتەی خۆیان چەندین تاوانی تریان ئەنجام داوە لە شوێن و كاتی جیاواز، تۆمەتباران پێنچ كەسن خەڵكی سۆرانن لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادان بەند كراون.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران

زۆرترین بینراو