لە خەلیفان كەسێك كوژرا

لە خەلیفان كەسێك كوژرا

محەمەد ئامۆکەیی-زاری کرمانجی:
کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری ناحیەی خەلیفان، کەسێک کوژرا و یەکی تریش برینداربوو.
کاروان کەریمخان، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، بەزاری کرمانجی راگەیاند" لەگوندی کەلەکینی سەر بەناحیەکەمان دەمەقالێ لەنێوان دووبرا روویداوە و بەوهۆیەوە یەکێک لەدوو برایە بەفیشەک کۆتای ژیانی هات و ئەوەی تریش بریندارە.
ئەوەشی گووت" ئێستا هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆلینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو