قۆنگرەی سەربازی سارنجی میرانی سۆران

قۆنگرەی سەربازی سارنجی میرانی سۆران

ئا: محەمەد هەسنانی:
 قۆنگرەی سەربازی سارنجی میرانی سۆران، لەگەڵ دوو ئەشكەوتی دەستكرد، لە گوندی قەڵاسنجی سەرو، لە بناری چیایی سەفین، بووتە جێگەی سەرەنجی شوێنەوارناسان، لێكۆلەرێكی مێژوویش دەڵێت: " پێویستە شوێنەوارناسان لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەم جۆە شوێنەوارانە بكەن.
لە سەدەكانی رابردوو دەستەڵاتی میرنشینی سۆران زۆربەی ناوچەكانی كوردستانی گرتۆتەوە، تائێستاش چەندین شوێنەواری ئەم میرنشینە وەك بەڵگەیەكی مێژووی ماونەتەوە، كە بۆچوون لە بەهێز بوونی دەكەن، یەكێك لەمانەش قۆنگرەی سارنج، لەگەڵ دوو ئەشكەوتی دەستكرد، لە گوندی قەڵاسنجی سەروو، لە بناری چیایی سەفین، زالە بە سەر دۆڵی تەوسكە، تادەربەندی گۆمەسپان، لە ساڵی 1585 لەلایەن  میرانی سلێمان بەگی سۆران دروست كراوەو جێگایەكی سەربازی بووە ".
 ئومێد هەسنانی، لێكۆلەری مێژوویی لە دەڤەری سۆران بە زاری كرمانجی گووت "هەبوونی شوێنەوارە و چەند بەڵگەیەكی مێژووی ناسنامەی نەتەوەی گەلی كورد زیاتر دەردەخەن و پێویستە شوێنەوارناسان لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەم جۆە شوێنەوارانە بكەن و بپاراسترێن تا زیاتر بەزیندووی بمێنەوە، چونكە بەداخەوە لە زۆر شوێن خەریكە ئەم شوێنەوارانە روو لە ناوچوون دەكەن".
 گووتیشی: "دیارە میرانی سۆران لە سەدەكانی رابردوو، هێزو دەستەڵاتی زۆریان لە سنووری میرنشینی سۆران هەبووەو بەم هۆیەش لە چەندین شارو شارۆچكە بۆ پارێزگاری كردنیان لە میرنشینەكە قۆنگرەو بنكەی سەربازیان دروستكردووە، تائێستاش ئەم شوێنەوارانە بەزیندووی ماونەتەوەو یەكێك لەوانەش قۆنگرەی سارنج، لەبناری چیایی سەفینە.

زۆرترین بینراو