كورد لە نێوان عێراقێكی وێران و دەستوورێكی نوێدا

نووسینی نەجات یوسف كاولۆكەیی

دوای نەمانی ڕژێمی بەعس و كۆتایی هاتنی حووكمی 35 ساڵەی سوننەكان عیڕاقێكی نوێ لەدایك بوو كە پێی دەگووترا عێراقی فیدراڵ، ساڵی2005 دەستوورێكی نوێ لە عێراق هاتەكایەوە و كورد وەكو فاكتەرێكی سەرەكی بەشداری داڕشتنەوەی ئەم دەستوورەی كرد هەموو عێراقییەكان بەكورد و عەرەب بەڵێنیاندا عێراقی نوێ لە ژێر سایەی ئەم دەستوورە بەڕێوە ببەن.
لەیەكەم كابینەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەردەمی ئیبراهیم جەعفەری نیشانەكانی تائیفییەت و شیعەگەری سەری هەڵدا كێشەو ناكۆكییەكان لە عێراق قووڵبوونەوەو دژایەتی كردنی كورد بەڕوونی بە دیار كەوت، لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوو عێراق بە قۆناغێكی زۆر مەترسیدار تێپەڕی، ئەو عێراقەی دوێنێ بە ناوی فیدڕاڵییەت ناوبانگی دەركرد بوو، ئەمڕۆ كەوتۆتە دەست چەندان گڕووپی شیعە مەزهەب، ماوەی سێ مانگە لە عێراق گەورەترین خۆپیشاندان سەری هەڵداوەو خەڵك داوای چاكسازییەكی جددی دەكەن، كە سەرتا پای دامو و دەزگاكانی حكوومی بگرێتەوە لە نێوانیاندا هەمووار كردنەوەی دەستووری عێراق.
دوای چەندان كۆبوونەوەی نەهێنی لە نێوان عەڕەبە سوننەكان و شیعەكان نەخشەو پلانی ئەمجارەیان ئاشكرابوو كە دەیانەوێت جارێكیتر لەڕێگای هەمووار كردنەوەی دەستوور عێراق بگەڕێننەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەت، لیژنەی نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراق لە21 كەس پێكدێت 15 یان عەڕەبن و6 كەسیان كوردن ئەم دەستوورە لە پەڕلەمانەوە دەكرێتەوە سەرۆكایەتی واتە عێراق لە فیدرالییەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دكتاتۆرییەت هەموو دەسەڵاتەكان دەكەوێتەوە ژێر دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار، ئەوەی ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دەبیندرێت و هەستی پێدەكرێت پیلانێكی گەورە لە دژی هەرێمی كوردستان لە ئارا دایە.
گۆڕینی دەستووری عێراق گوورزێكی كاریگەر لە كورد دەدات و هیچ شتێك نامێنێت بە ناوی هەرێمی كوردستان
ئەو كوردانەی كە لە لیژنەی دەستووری نوێی عێراقی بەشدارن دەبێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و نەهێلن زیان بە بەرژەوەندی كورد بگات.
لێرەدا دەبێت سەركردایەتی سیاسی كورد پاڵەپەستۆییەكی زۆر بخاتە سەر حكوومەتی عێراق كە بە هیچ شێوەیەك مافی كوورد و بەرژەوەندی كوورد نەكەوێتە مەترسییەوە.

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

گەنج و داینەموو

گەنج و داینەموو

دەرمانناسی

دەرمانناسی

رواندزیانی

رواندزیانی

بیروڕا

زۆرترین بینراو