پێویستیمان بەپردی متمانەیە لەنێوان لایەنە سیاسیەكان

شوكر محمد

ئەم جەوەی باڵی كێشاوە بەسەر هەرێمی كوردستان، دۆخێكی نالەباری خستوتەڕوو، لەدەرنجامی كومەڵێك فاكتدایە، لەبەردەم تەواوی هێزە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانەوە، كەبوونەتە بەربەست لەبەردەم لێك تێگەیشتنی تەندورست و مفاداردا، بێگومان تەشەنەكردنی ئەم هەڵومەرجە سەرئەكێشێ بۆ ناسەقامگیری سیاسی لە هەرێمدا و كۆمەڵێك لێكەوتی لێ دەهێنە رۆژەڤ كە كەس لێیان سودمەند نینە جگە لە نەیارانی ئەم چاوتێبرینانەی كە زەق دیارن لای هەمووان.
دەتوانین بەمە دەست پێك بكەین لەشیكاری دۆخەكە، كە خۆی ئەنوێنێ لە ئەسلدا، ئەویش" نەبوونی متمانەیە لەنێوان هێزەسیاسیەكاندا " جا هۆكارگەلێك هەن لەخوڵقاندنی ئەم بێمتمانەیە، بەتایبەتی گرژییەكانی نێوان دوو حزبی سەرەكی لەكوردستان و نەبونی ئۆپۆزسیۆنێكی كارای راستەقینە كە هەوڵبدات و تێبكۆشێ لەپێناو سەقام گیری و دەوڵەمەند بە پرۆژەی بەدیل.
لێ پێچەوانە خستەنەڕووی زیاتری گەف و گیفەكان خۆی نیمایش ئەكات، كەوابو لێكەوتەكان زۆرن لەئەنجامی نەبوونی ئەم بێ متمانەیە كە ئەمرۆ دەبینین هەر لایەك بە ئاوێزێك دەخوێنێت، نازانن بەرپرسیاریەتی نیشتمان و میللەت چەندە مەزن و قورسە، كوردستان خەریكە ڕوئەچێ لە نەبوونی ژێرخانی ئابووری، كە ڕاستەوخۆ كاریگەری هەیە لەسەر تەواوی هاونیشتیمانیان و فەرمانبەران و كەرتەكان و سێكتەرەكاندا.
جولەی بازار هەر لەكزی و لاوازیدایە، بژیو ژیاری هاوڵاتی ڕوەو ڕوخانە ، كە ئەمانەو چەندی تر دەبنە هۆكاری سلبی بەسەر شیرازەی كۆمەڵایەتی و خێزاندا، سەرەنجام سەرئەنێ بۆ سەرهەڵدانی گرفتی مەزنی خێزانی و كەتاك ناتوانێ ژیانكردنێكی دورست ئەنجام بدات و بتوانێ ئەركەكانی خۆی بە باشی جێبەجێ بكات ، جا چ هاوڵاتی ئاسایی بێت ، كە بەرپرسە لەبەرامبەر خێزاندا ، چ فەرمانبەری یەكە ئیدارییەكان بەهەمان شێوە ناتوانێ بەرپرسیاریەتی كە لەسەر شانییەتی وەكو خۆیان بەرێ بكات.
بۆیە ئەمە توزقالێكە لەدەریایەك ، كاری گەریەكان بەرۆكی هەمو ئاستەكانی گرتۆنەتەوە لەئەنجامی ئەم بێ متمانیە ، كە هەست ئەكەین نیشتمان ، لە ترسناكی دایە ، فیدرالیەتی هەرێم هەرزان ئەكرێت ، لەمەر ئەم بێ متمانیە هێزی سیاسی واهەن خەریكە چ بەپلان بێ چ فشار دەیانەوێ ئەوەی چەند سالە بەرهەم هاتوە جارێكی تر بخرێتە بازاری عیراقی لەخۆ نەبو ئەمە جێگای سەرنج و هەلوێستە لەسەركردنە ، لای هەموان رون و ئاشكرایە دەبین چ ئاشوب دەگوزەرێت لە شەقام وەلەسەر ئاستی راگەیاندن و شەری راگەیاندن ، خەریكە تەشهیرو ناوزراندن ببێتە "فینۆ مینی " سیاسی،بۆ ئەم جەوە خولقاو كێ لێی سودمەندە ، بێگومان ئەلێن : "نەیارانی كوردستان و چ نیوخۆی چ هەرێمی بیت ، دیارن" ، لێ نابێ رێگە بدرێت بەم پەرتەوازییە ، لەگوتاری كوردی دا ، لای هێزە سیاسیەكاندا چ ئەوانەی لەدەستلاتن چ بەرەی معارزە ، دبێ دەرفەتێك برەخسێنن چاوبخشێنەوە بەخۆیان مسئولیەتیان لەبەردەم گەل و نیشتمان و خەباتی چاند سالەیاندا ، بۆكێ تێكۆشاون لەپێناو چی دابوە ؟ بۆچی ئێستا خەریكە گفتگۆیەكان دەگەن بەبن بەست ، قناعەتم وایە : " هەرچی زوە دەست پێش خەری بكرێت بۆ گێرانەوەی متمانە و پردی لێك تێگەیشتن دورست بكرێت "، بۆپەرەنەسەندنی ئەم بارو دۆخە نەخوازراوە .
هەركاتێ ئێمە یەك دەست و تەباو كوردستانیانە بیربكەینەوە هەنگاوێك دەچینە پێشەوە وە لەبغداش دەبینە خاوەن دەست كەوت و سەد لەبەردەم پاراستنی دەستكەوتەكانماندا ، لێ پێچەوانە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت رەنگبێت خەلكانێك ئەم هەلە بقۆزنەوە بتوانن ناكۆكیەكان قولتربكەنەوەو تۆی دوبەرەكی بهێنە بەرباس و ئیشی لەسەر بكەن ، بەلام دەبێ هۆشیاری نیشتیمانی و فەرهنگی نەتەوەی زیاتربێ پال بنێت بەتەوای لایەنەكان ، بۆهەرچی زۆرتر دانیشتن و گفتگۆ و سیقیەكی تۆكمە بروێنن ، تاكو كوردستان لەم قۆناغەش دەربازبكەن ، ئینجا دەتوانن روسورانەو سەربەرزانە لەبەردەم گەل و نیشتماندا ، هەناسەیەكی قول هەلكێشن و ئاسودەی فەراهەم بكەن ،
ـ جیهاندیدیمان وایە :"لەناو هەمو هێزەسیاسیاكاندا خالی هاوبەش زیاترە لەجیاوازیەكان "، هەرچەندە جیاوازی تا ئەوئاستە" ئاسای و یاسایە "نەكاتە بەزاندنی هێلی سوری نیشتمانی !! ئەگیان هەمو شێوەكانی خەبات و تێكۆشان ئاسادەبن ، بۆیە وەك تمێكی ئاسا دەتوانن بسازێن گرفت نیە شوێنی دانیشتن لەهەركوێ بێ ، لێ گرنگ نزیك بوون و دەست پێشخەریە ، بۆ پەراندنەوەی ناهەمواریەكان بۆ كەناری ئارام ، بۆ هەرچی هەیە لەهەگبەی هەمەلایەنە جارێكی تر ئومێد بگەرینەوە بۆشەقام ، بەرامبر نیشتمانی كوردستانیان (پێشمەرگانە ) بكەوینە خەبات و لەژێر پەرچەمی پیرۆزی كودستان دا یەك دەست و یەك هەلوێست بین .

زۆرترین بینراو