حەشدی شەعبی لە نێوان فشاری ئەمەریكا و هێرشی چەكدارانی داعش

ن/ نەجات یوسف كاولۆكەیی

ن/ نەجات یوسف كاولۆكەیی
هەر وەك هەموو دونیا گەیشتە ئەو قەناعەتە كە داعش لەلایەن ئەمەریكا و رۆژئاوا دامەزرێندرا و هەندێك لە وڵاتە عەرەبییەكانیش دەورێكی باڵایان هەبوو لەو دامەزراندنەدا بە مەبەستی دروستكردنی شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەكەدا بە تایبەتی عێراق.
سەر هەڵدانی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ئامانجەكانی ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی هێنایە دی لە دوای نەمانی رژێمی بەعس ئەمەریكا زۆر بە ئاسانی عێراقی دایە دەست شیعە، ئەو شیعەی كە سەدان ساڵە خەون بە رۆژێكی وەك ئەمڕۆ دەبینێت.
لە دوای ساڵی 2003 هاوكێشەی سیاسی عێراق بە جۆرێك گۆڕا كە باروودۆخەكە لە بەرژەوەندی شیعەكان هاتە دی ئەمڕۆش عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێ سیاسی نێوان ئەمەریكا و شیعە، بەردەوام هاوكێشەكەشی بەلای ئەمەریكادا دەشكێتەوە.
تا ئێستاش بەردەوام ئەمەریكا یارییەكی زۆر زیرەك و عەقڵانە بە چارەنووسی گەلانی عێراق دەكات، لە وڵاتی قەتەر كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئەمەریكاو داعش ئەنجامدرا لەم كۆبوونەوەیەدا رێككەوتنێك كرا، لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن.
یەكەم : دەبێت ئەمەریكا هەموو سەركردەكانی داعش ئازاد بكات، لە نێوانیاندا ئەبوموسلم خوڕاسانی و تەلعەت عەبدولڵا جبوری، كە ئەمانە دوو سەركردەی گەورەی داعش بوون.
دووەم : ئەو پارە و چەكەی بۆ داعش هاتبوو ئێستا لە ئوردن دەستی بەسەردا گیراوە دەبێت بدرێتەوە بە داعش، لە بەرامبەر ئەم مەرجانە داعش رەزامەندی نیشانداوە كە شەڕی حەشدی شەعبی بۆ بكات، لە هەر شوێنێك ئەمەریكا مەبەستی بێت.
بە گوێرەی زانیاری هەندیك لە فەرماندە سەربازییەكان ئیستا ئەمەریكا نایەوێت هیچ رووبەرووبوونەوەیەكی سەربازی لەگەڵ حەشدی شەعبیدا بكات، چونكە باروودۆخەكە تارادەیەك لەبار نییە بۆ ئەمەریكا لەگەڵ میلیشیاكان خۆی سەر قاڵی جەنگ بكات، لەبەر ئەوەی كاری گرینگتری لە پیشە، ئێستا ئەمەریكا جەنگێكی بەوەكاڵەت بەڕێوە دەبات داعش ئامادەیی دەربڕیوە كە هەموو شەرێكی بۆ بكات، هەر لەو ماوەیەدا چەندانجار داعش هێرشی كردۆتە سەر حەشدی شەعبی، ئێستا ئەمەریكا هەر زانیارییەكی دەستی دەكەوێت دەیداتە داعش، ئەمەریكا نایەوێت شەڕو ئاژاوە لە عێراق كۆتایی پێ بێت، چونكە بەرژەوەندی خۆی لەو ناسەقامگیرییە بەدی دێنێت، هەر ئەم بەرژەوەندییەش وایكردووە، بەرەیەكی دیكەی شەڕ لە عێراق بكاتەوە لە نێوان داعش و حەشدی شەعبی.
ئەوەی ئێستا گەورەترین مەترسی بۆ عێراق درووستكردووە، بڕیارە حكوومەتی ئەمەریكا ژمارەیەكی تر لە سەركردەكانی داعش ئازاد بكات، كە زۆربەیان عێراقین، لەوانەیە لە داهاتوو ئەمانە جارێكی تر ببنەوە مەترسییەكی جددی بۆ سەر عێراق و ناوچەكە.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو