تەكنەلۆژیا و كاریگەری لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیری

پارێزەر/ رۆژگار ئیبراهیم

لە سەردەمی ئێستادا، بەكارهێنانی ئامێرەكانی گەیاندن و تەكنەلۆژیا و سۆشیال میدیا، بۆیتە جێگەی پرسیاری یاسایی، بەتایبەتی لەوڕووەی ئاخۆ پەیوەندی تەلەفۆنی و نامەی مۆبایل و ئەنترنێت و هەر پەیوەندیەكی تری لەم جۆرە، دەبێتە هۆكار بۆ جیابونەوەی هاوسەرەكان لەیەكتری؟
لەئێستادا و بەهۆی پێشكەوتنی خێرای تەكنەلۆژیا، زۆرێك لەخێزانەكان گیرۆدەی ناپاكی هاوسەری دەبن لە ڕێگەی بەكاهێنانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە. نامە گۆرینەوە لەرێگەی مۆبایل و سۆشیال میدیای پرسیاری یاسایی بەدوای خۆیەوە هێناوە، بەتایبەتی لەو ڕووەی كە ئاخۆ هەموو جۆرە نامەگۆرنێك دەبێتە هۆكارێك تاوەكو دادگا لەڕووی یاساییەوە بریاری جیابوونەوەی لەسەر بدات، لەم ڕووەوە بڕیارێكی دادگای تەمیزی لە كوردستان هەیە كە دەڵێ: نامە گۆڕینەوەو پۆستەی ئەلكترۆنی ناگاتە ئاستی ناپاكی هاوسەرگیری، كە ئەمەش كەموكورتیە لەیاسادا، بەڵام ئەتوانرێ بەم مادانە جیاببنەوە كە ئەوەش ئەبێ ئیسپات بكرێت، ئەوسا ئەتوانرێ داوای جیابونەوە بكرێ بەهۆی زیان پێگەیاندن، نامەی مۆبایل و تەلەفۆن و ئەنترنێتی بەخیانەتی زەوجی دانەناوە، كاتێ یەكێ لە هاوسەرەكان ئەو نامە یاخود ئەو تەلەفۆنەیان بەهەڵە بۆ هاتبێت و هیچ كاردانەوەیەكیان نەبووبێ، واتە وڵامیان نەبوبێ بۆ كەسی بەرامبەر، چونكە وا ئیعتبار كراوە كەڕەنگە بەهەڵە بۆیان هاتبێ.
بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر هەر نامەیەكی غەرامیات لەیەكێ لەهاوسەرانەوە نێردرابێت بۆ ڕەگەزی بەرامبەر، ئەوا ئەبێتە هۆكار بۆ جیابونەوەی هاوسەران لەیەكتری، بێگومان دەبێ ئەمانەش هەمووی ئیسپات بكرێ و بەڵگە هەبێ بۆ هەموو گومانەكانێك.
پەیوەندی تەلەفۆنی و نامەی مۆبایل و ئەنترنێت دەبێتە هۆكار بۆ جیابوونەوە:
لەڕووی سزاییەوە، تاوانێك هەیە بەناوی (زینای زوجی) بەپێی ماددەی 377 یاسای سزادانی عێراقی، ئەم تاوانە كاتێكە كە ژن و پیاوێك پەیوەندی سێكسیان هەبێت و سەرجێییان ئەنجام دابێت، بەڵام ئەگەر پەیوەندیەكەیان نەگەیشتبووە ڕادەی (زینا زوجی) كاری سێكسیان ئەنجام نەدابوو، ئەوا دادگا دەتوانێت بەپێی مادەی تر لە یاسای سزادانی عێراقی سزایان بدات، بەتایبەت مادەكانی (٤00 و401 و ٤02 )لە یاسای سزادان،....هەروەها دەتوانێ بەپێی مادەی (2)لەیاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن حوكم بكرێ و ببێتە هۆكار بۆ جیابونەوە.
مادەی (٤00)هەر كەسێك لەگەڵ كەسێكیتردا نێر بێت یان مێ، كارێك ئەنجامبدات حەیاچوون بێت و بێ ڕەزامەندی ئەوان بێت، ئەوا سزا ئەدرێ بەحبس كردن بۆماوەیەك نابێت لە یەك ساڵ زیاتر بێت و پێبژاردن نابێت لە سەدهەزار زیاتر بێت، یان بەیەكێك لەم دوو سزایە.
مادەی(٤01)سزا دەدرێت بەحبس كردن بۆماوەیەك نابێ لە شەش مانگ زیاتر بێت وە پێبژاردن نابێت لە (٥0) هەزار زیاتر بێت یان بەیەكێك لەم دوو سزایە، هەریەكێك كارێك بكات بەئاشكرا حەیا چون بێت.
هەروەها لە ماددەی(٤02)ی یاسای سزادان هاتووە:
1ـ سزا دەدرێت بەحەبسكردن بۆماوەیەك نابێ لە (3) مانگ زیاتر بێت وە پێبژاردن نابێ لە(30) هەزار زیاتر بێ یان بەیەكێك لەم دوو سزایە، ئەگەر هەر كەسێك ئەوانەی خوارەوە بكات.
ا-هەر یەكێك داوای كارێك بكات لەیەكێكیتر نێر بێت یان مێ بێت و سەرپێچی ئاداب گشتی بێت.
ب-هەر یەكێك لەشوێنە گشتیەكان بەقسە یان بەكردار یان ئیشارەتێك بەشێوەیەك ڕوشاندنی ئابڕوی مێینەكە بێت.
2ـ سزاكەی بەحبس كردنە بۆماوەیەك نابێت لەشەش مانگ زیاتر بێت و پێبژاردن نابێ (لەسەد هەزار )زیاتر بێت ئەگەر هاتوو تاوانبار جارێكی تر تاوانی ئەنجام دابێت لەهەمان جۆری تاوانەكە كەلەپێناویدا لەماوەی ساڵێك تێپەڕبون بەسەر حوكمی پێشووی.
مەرج نیە ئەگەر زینای زوجی نەبوو ئەوە هەر ئەبێ تشكیل جەریمەی تربكات،وەكو مادە (2)ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن،یاخود مادەكانی(٤00 و ٤01 و ٤02)
- ماددەی (۲)ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن:
سزا دەدرێت بەحبس كردن كە لە (٦) مانگ كەمتر نەبێت و لە (٥) ساڵ زیاتر نەبێت، غەرامەیەك كەمتر نەبێت لە (1) ملیۆن و زیاتر نەبێت لە (٥) ملیۆن، یان بەیەكێك لەو دوو سزایە، هەركەسێك خراپ بەكاری هێنا ئامێری پەیوەندی یان ئامێری سلكی و لاسكلی (كێبڵ و بێ كێبڵ) یان ئەنترنێت یان بەریدی ئەلكترۆنی كەلەو ڕێگەیەوە هەڕەشەبكرێت یان جنێو یان بوختان یان بڵاو كردنەوەی هەواڵ یان وێنەی جێگیرو جوڵاو یان كورتەنامە كەپێچەوانەی ئادابی گشتی یان پارچە وێنە بەبێ ئیزنییان بێ مۆڵەتی كەسەكە بێ.یان پشت بەستن بەڕێگەی بردن لێی، یان پشت بەستن بێ بەڕێگەیەك بێ دژی كەسەكەبێ لەگەڵ شەرەفیدا، یان هاندانی بۆ ئەنجامدانی تاوان یان تاوانی بڵاوكردنەوەی زانیاری پەیوەندی داربەنهێنی ژیانی تایبەتی یان تاكێكی خێزان كەڕوبدات بەهەر ڕێگەیەك لەكاتێكدا دروستیش بێت ڕێگاكەی بەڵام ئەگەر لەئەنجامی بڵاوكردنەوەی زیانی پێ بگەیەنێت.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو