ئاوات حوسامەدین: پێلاوێك زەردەشتییەكانی هەرێمی كوردستان تۆڕە كردووە

ئاوات حوسامەدین: پێلاوێك زەردەشتییەكانی هەرێمی كوردستان تۆڕە كردووە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی: بەرامبەر بڵاو بۆنەوەی جۆرە پێڵاوێك بە هێمای ئاینی زەردەشتی لە كەركووك, زەردەشتییەكان تۆرەبوونە و لە پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك و داوای روونكردنەوەی لێی دەكەن و سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن.
ئاوات حوسامەدین, نوێنەری پەیرەوانی ئایینی زەردەشتی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە هەرێمی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند " لە بازاڕەكانی كەركووك جۆرە پێلاوێك بڵاو بوویتەوە كە هێمای ئاینی زەردەشتی لەسەرە ئەم كارە لەلایەن پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك بەمەبەست ئەنجامدراوە بۆ تێكدانی ئارامی كوردستان و پێكەوە ژیانی نێوان ئاینەكان لە هەرێمی كوردستان, ئەم كارە بە دژی پێكەوە ژیان لە قەلەم دەدەین و دژی بڵاو كردنەوەی ئەم جۆرە پێڵاوەین لە بازاڕەكاندا كە وەك سووكایەتی كردنێك هێمای ئاینی زەردەشتییەكانی بەسەرەوەیە، بە پێ یاساكان نابێت سووكایەتی بە هیچ ئاینێك بكرێت بەمەبەست".
گووتیشی " ئێمە وەك زەردەشتییەكان هیچ كارێك دژی هیچ ئایینێك ناكەین، هەموو ئاینێك لای ئێمەی زەردەشتییەكان قبووڵە, بەڵام ئەوانەی ئەمجۆرە كارانە دەكەن مەبەستیان تێكدان و ناخۆشی و نانەوەی ئاژاوەیە لە نێوان تاكی كورد بەگشتی, ئەمە یەكەم جار نییە دژی زەردەشتییەكانی كوردستان ئەمجۆرە كارانە دەكەن، پێشتر لە سلێمانی هاوشێوەی ئەم جۆرە پێڵاوە كارێك دژی ئاینی زەردەشتی كرا".
ئاوات حوسامەددین ئەوەشی خستەڕوو " بەرامبەر ئەو پێڵاوەی بە هێمای ئاینی زەردەشتییەوە لە بازاڕەكانی كەركووك بڵاو بۆتەوە سكاڵا دژی ڕاكان جبوری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك تۆمار دەكەم، نازانین پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك چۆن رێگای داوە ئەو جۆرە پێڵاوانە لە بازاڕەكانی كەركووك بڵاوببَتەوە كە دژی ئاینی زەردەشتییە".

 

زۆرترین بینراو