چەند سوودێكی تەماتە

چەند سوودێكی تەماتە

هەموومان رۆژانە تەماتە لە ژەمە خۆراكییەكانماندا بەكاردەهێنین و سوودی لێدەبینین، لێرەدا باسی چەند سوودێكی تەماتە دەكەین.
ئا/ شەهلا رەشید
١- سوودی هەیە بۆ دڵ
بەپێی لێكۆڵینەوەكان كە لە جۆرناڵی بەریتانی (British Journal of Nutrition) بڵاو كراوەتەوە ماددەی (lycopene) كە لە تەماتەدا بەدی دەكرێت لە ٣٠%ی ئەگەری تووشبوونی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە كم دەكاتەوە.
٢- بۆ جگەرە كێش بەسوودە.
بەهۆی ترشی (chlorogenic acid) و (coumaric acid) تەماتە جەستەو سییەكانت پاك دەكاتەوە لەو ماددە ژەهراویانەی لە لەشتدا كۆ دەبنەوە، بەهۆی جگەرە كێشان و ماددەی نیكۆتین كە دەبێتە هۆی زیاكردنی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە.
٣- پرە لە ڤیتامین و مینیراڵ
تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (B1)، (B3)، (B5)، (B6)، (B7)، ڤیتامین سی ، ماددەی ئاسن، پۆتاسیۆم، ماگنێسیۆم، كرۆمیۆم، فۆسفۆر لەگەڵ زینك و چەندەها مینیراڵی دیكەی بەسوود.
٤- بە لێنانی زیاتر بەسوود دەێت
لەكاتی ئامادەكردنی خۆراكدا لەوانەیە تەماتەكە بكوڵێنرێت یاخود سوور بكرێتەوە و بەمەش بەهۆی پلەی گەرمی زۆر ڤیتامین سی لەدەست دەدات، بەڵام ماددەكانی (phytochemicals) زیاد دەكات ، سوودی هەیە بۆ دڵ ، بۆریەكانی دڵ و هەروەها دژ بە شێرپەنجەیە.
٥- رێگری لە بەردی گورچیلە و میزەڵدان دەكات.
بە خواردنی تەماتە رێگری لە دروستبوونی بەرد دەگیرێت لە میزڵدان و گورچیلەدا و لەهەمان كاتدا سوودی هەیە بۆ خۆپاراستن لە سكچوون.
٦- قژ جوان دەكات
بەخواردنەوەی شەربەتی تەماتە قژت بەهێز و تەندروست دەبێت و رووكەشێكی جوانی دەبێت.
٧- سوودی هەیە بۆ پێست
چەند لێكۆڵینەوەیەك ئەوەیان دەرخستووە كە خواردنەوەی دوو پەرداخ شەربەتی تەماتە رۆژانە لە ماوەیەكی كەمدا پێستت روون و جوان دەكاتەوە.
٨- ئێسك بەهێز دەكات
بەهۆی ماددەی (antioxidant) كە لە تەماتەدا بەدی دەكرێت، خواردنی تەماتە ئێسك بەهێز دەكات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە رێژەی كالیسیۆم زیاد دەكات لە لەشدا، دواجار سوود بە ئێسكەكان دەگەیەنێت.
٩- بۆ چاو بەسوودە
تەماتە ماددەی (zeaxanthin,)، (lutein) و (beta carotene) تێدایە، كە رێگری لە تێكچوونی چاوەكان دەگرن و بینین بەهێز دەكەن.

 

زۆرترین بینراو