100 ماسولكە لەجەستەدا هاوبەشن لەكاتی‌ پێكەنیندا

100 ماسولكە لەجەستەدا هاوبەشن لەكاتی‌ پێكەنیندا

هۆكاری دڵخۆشكەر زۆرن ئەگەر هاتوو مرۆڤ بە دڵێكی فراوانەوە رووبەرووی خۆشی و ناخۆشیەكانی ژیان ببێتەوە و لە بەرامبەر ناخۆشیەكان بتوانیت بە هێزو تواناوە هەنگاو بنێت‌و سەركەوتوو بێت، لە بەرامبەریشدا كەسانێك هەن كە دەرگای رووخۆشی و پێكەنین و هەستی جوانیان داخستووە، لە كاتێكدا پێكەنین باشترین چارەسەریە بۆ جەستە‌و دەروونی مرۆڤ،.
زۆر لە توێژینەوەكان لە جیهاندا ئەوە دەسەلمێنن كە پێكەنین دەرمانە بۆ كۆمەڵێك نەخۆشی‌‌و سوودی‌ تەندروستی‌ زۆر باشی‌ هەیە، بە تایبەت كاتێك مرۆڤ بە قاقا پێدەكەنێت هەندێك هۆرمۆناتی‌ جیاوازی‌ وەك:( ئەدرینالین‌و كۆرتیزۆن) دەردەكات، لە كاتی‌ پێكەنین مرۆڤ لیكە رژێنێك دەردەكات كە مادەی‌ (سیروتونین)ی‌ تێدایە، كە ئەمیش هەندێك هۆرمۆنی‌ خۆشی‌ دەردەكات.
لەكۆمەڵێك توێژینەوەی‌ تردا هاتووە كە پێكەنین ئامێری‌ بەرگری‌ لە جەستەی‌ مرۆڤ بەهێز دەكات، هەروەها لیكەڕژینە لیمفا‌وییەكان چالاك دەكات كە دژی‌ نەخۆشی‌ شێرپەنجەیە، لە لایەكی‌ دیكەوە پڕۆتینی‌ (جاما- انترفیرون) لەلاشەدا زیاد دەكات كە یارمەتیدەرە دژی‌ وەرەم.
توێژینەوەكان ئاماژەبەوە دەدەن كە زیاتر لە 100 ماسولكە لەلاشەدا هاوبەشن لەكاتی‌ پێكەنیندا، وەك ماسولكەكانی‌ رووخسار ‌و ئامێری‌ هەناسەدان...هتد، ئەگەر هەناسەی‌ قوڵ لە كاتی‌ پێكەنیندا دروست بێت ، ئەوا زیاتر كاریگەری‌ هەیە لەسەر لاشە‌و ئۆكسجین زیاتر دەچێتە لاشەوە ‌و بۆرییە هەواییەكان فراوان‌ دەكات ‌و كاریگەری‌ باشی‌ دەبێت لەسەر ئاڵوگۆڕە كیمیاوییەكانی‌ لاشەو كشانی‌ ماسولكەكان‌ و پێكهاتەی‌ دڵ‌ و سوڕی‌ خوێن. كەواتە بۆ تەندروستی زیاتر پێبكەنە.

زۆرترین بینراو