100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە دەڤەری سۆران

100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە دەڤەری سۆران

 

لەرۆژانی پشووی جەژنی قوربان، گەشتیارێكی یەكجار زۆر روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران كردووە.
بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەوشتوگوزاری سۆران، رایگەیاند " سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، هەرسێ‌ قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، رواندز) لەخۆدەگرێت، لەگەڵ هاتنی پشووی جەژنی قوربان، رۆژانە هەزاران گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەرەكەمان كردووە، بەشێوەیەكی گشتی تەنها لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتونەتە ناوچە گەشتیارییەكانمان، زۆربەشیان گەشتیاری عەڕەبی شارو شارۆچكەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بوونە".
ئاماژەشی بەوەدا " ئەوەی دڵخۆشی كردووین پلانەكەمان بە هاوكاری لایەنە پەیوەندیداری دەڤەرەكەمان سەركەوتوو بووەو زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی دەڤەرەكەمانیان كردووەو خۆشبەختانە هیچ رووداوێك تۆمار نەكراوە.

زۆرترین بینراو