17كه‌س بەهۆی خواردنی ماسی ژەهراوی بوون

17كه‌س بەهۆی خواردنی ماسی ژەهراوی بوون

 زاری كرمانجی : له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش به‌هۆی خواردنی ماسی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ژه‌هراوی بوون و شوێنه‌كه‌ یه‌كسه‌ر داخرا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.
نەشوان به‌رزنجی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی بەردەرەش بۆ زاری كرمانجی رایگەیاند: لە سنووری قەزای بەردەرەش 17 كه‌س بەهۆی خواردنی ماسییەوە ژەهراوی بوون لە تەندروستی بەرەدەرەش چارەسەری پێویست بۆ هەموویان کراوە و هیچ کەسێک لەناو نەخۆشخانەدا نەماوە و ته‌ندروستیان جێگیره‌ .
گوتشی : دوای وه‌رگرتنی زانیاری شوێنی خواردنی ماسییەکەش داخراوە و نموونەیەک لە خواردنی ماسییەکەش بۆ پشکنین رەوانەکراوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ژەهراوی بوونی ئەو کەسانە.
ئه‌وه‌شی گوت : تەندروستی بەردەرەش بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی قه‌زای بەردەرەش سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە و خواردنگەکەیان داخستووە.

زۆرترین بینراو