25 کیلۆ تلیاک دەستی بەسەردا گیرا

25 کیلۆ تلیاک دەستی بەسەردا گیرا

زاری كرمانجی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، 2 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه‌، لەهەمان کاتیشدا ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر بڕی 25 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاك.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ چالاكییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كاندا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، توانییان ئه‌مڕۆ ڕێکەوتی 5_9_2020 دوو تۆمه‌تبار له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 25 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاكدا بگرن.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئه‌و 2 تۆمه‌تباره‌ به‌ ناوه‌كان (ج.ع.م) و (ع.ع.ع) خه‌ڵكی ناوچه‌ی شارباژێڕن و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌یان له‌ شاری سلێمانییه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ شاری هه‌ولێر.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌: دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌پێی مادده‌ی ژماره‌ 14 له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و دراونه‌ته‌ دادگا.

بیروڕا

زۆرترین بینراو