3 سەربازی ئێرانی كوژران

3 سەربازی ئێرانی كوژران

زاری كرمانجی ئێوارەی دوێنێ لە سنووری پارێزگای ورمێ شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و پێشمەگەرگەی رۆژهەڵات روویدا چەند سەرباز كوژراون چەندی دیكە بریندار بوونە.
هەنگاو، كە رێكخراوێكی مافی مرۆڤە رایگەیاندووە" ئێوارەی رۆژی23-6-2020 شەڕ لە نێون سوپای پاسداران و یەكێك لە حیزبە كوردیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا لە نزیك گوندی (كورانە) لەسنووری ورمێ رویداوەو لانیكەم سێ پاسدار لەو شەڕەدا كوژراون و شەڕەكەش بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام بووە".
لە راگەیندراوەكەدا هاتووە" گوندی كوران لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسداران گەمارۆ دراوە و بەردەوام هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەكە كراوە و تا ئێستاش ئەو هێزانە لەوێ ماونەتەوە".
تا ئێستا هیچ حیزبێكی كوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەی نەگرتۆتە ئەستۆ، ئەم شەڕە لە كاتێكدایە كە فەرماندەی هێزی وشكانی سوپای پاسداران رایگەیاندوە بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی كوردی كە لە باشوورن دەكەینە ئاماند و بۆ ئەم مەبەستەش هێزێكی زۆری سەربازی هێناوەتەوەە سەر سنوور و چاوەرێی پێكدادانێكی قوورس لە نێوان هێزەكان ئێران و پێشمەرگەكانی رۆژهەڵات دەكرێت".

زۆرترین بینراو