36 ساڵ بەسەر ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی تێدەپەڕێت

36 ساڵ بەسەر ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی تێدەپەڕێت

36 ساڵ بەسەر ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی تێدەپەڕێت، رۆژی چوار شەممە 31-7 لەسەر گۆڕستانی بارزانییەكان لە بارزان لەسەر ئاستێكی باڵا ئەو یادە بەرز ڕادەگیرێت، كەسوكاری ئەنفالكراوە بارزانییەكان داواكارن لە حكوومەتی عێراق قەرەبووی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی 31-7-1983 بە پیلانێكی پێشتر بەرنامە بۆ داڕێژراو حكوومەتی ئەو كاتی بەعس بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەدام حوسێن و قیادەی بەناو شۆڕش لە ڕێگەی ئەمنی شیمالەوە هەڵمەتی ڕەشبگیری بارزانییەكان دەستی پێ كرد و لە كۆمەڵگەكانی هەریر، قوشتەپە، بەحركە و دیانا 8000 هەزار بارزانی دەستگیر كران و ڕاگواسترانەوە بۆ خوارووی عێراق و لە چەند گۆڕێكی بە كۆمەڵدا زیندە بە چاڵكران، تا ئێستا رووفاتی 596 كەس دۆزراونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ زێدی باب و باپیران لە بارزان، بەشێكی زۆر لە كەسوكاری ئەنفالكراوەكان هێشتا چاوەڕوانی گەڕاندنەوەی رووفاتی كەسوكاریانن بۆ باوەشی نیشتمان و هەمووشیان هیواخوازن حكوومەتی عێراق مافەكانیان دەستەبەر بكات.

زۆرترین بینراو