70% پارەی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە دەڕوات

70% پارەی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە دەڕوات

زاری كرمانجی– هەولێر: ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد، بە زاری كرمانجی گووت:" وەك پەرلەمانی كوردستان پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران هەیە و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی چاكسازی دەكەین، تا بەلایەنی كەم بەشێك لە دادپەروەری لە هەرێمی كوردستان جێگیر بكەین كە بەشێوەیەكی زۆر نادادپەروەری هەیە و هەندێك كەس مووچەیان ئەوەندە كەمە توانای ئەوەیان نییە ژیانی خۆیان پێ بەڕێوەبەرن و هەشە مووچەیەكی زۆر بەرز وەردەگرێت و مافی ئەوەی نییە ئەو مووچە زۆرە وەربگرێت و بندیوارە، پێویستە حكوومەت لێكۆڵینەوەیەكی زۆر بكات لەسەر بابەتی چاكسازی، بۆ ئەوەی پڕۆژەی چاكسازی بە باشترین شێوە بكەوێتە خزمەت خەڵكی كوردستانەوە بەتایبەت لەرووی پێشخستنی كەرتی ئابووری و پڕۆژەكە بگەرێتەوە پەرلەمان و زۆرینەی هەبێت، بۆ ئەوەی پرۆژەیەكی سەركەوتوو بێت".
هیڤیدار ئەحمەد، گووتیشی:" زۆر لایەن بەئاشكرا دژی پەسەندكرنی پڕۆژەی چاكسازین, بەهۆی ئەوەی بندیواریان هەیە، نادادپەروەری هەیە، دزی دەكەن، بۆیە دژی پڕۆژەی چاكسازین، هاواریش دەكەن و خەڵك دەترسێنن ئەگەر پرۆژەكە پەسەند كرا مووچەیان دەبڕێت".
زیاتر روونی كردەوە " خولی رابردوو گووتیان چاكسازی دەكەین یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەشێك لە بزووتنەوەی گۆڕان و بەشێك لە پارتە ئیسلامییەكان دژی پڕۆژەی چاكسازی بوون سەری نەگرت, ئەمجارەش دەستیان پێكردووە پڕۆژە یاساكە هێشتا نەگەڕاوەتەوە پەرلەمان ئەو لایەنانە دەستیان پێكردۆتەوە".
گووتیشی "ماوەیەكی زۆرە ئەو لایەنانەی دژی پرۆژەی چاكسازین قسە دەكەن و خۆیان دژی چاكسازین و خەڵكی هەرێمی كوردستان گوناهە لەم وڵاتە ئەم هەموو شەهیدە و قوربانییەیان داوە دوای ئەو قەیرانە گەورەیە وانەیەك وەرنەگرن".

زۆرترین بینراو