FIFA خەلاتی زبێست لە شاری میلانۆ پێشكەش بە باشترین یاریزان دەكات

FIFA خەلاتی زبێست لە شاری میلانۆ پێشكەش بە باشترین یاریزان دەكات

بریارە رۆژی دووشەممە 23-9-2019 یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (FIFA) لە شاری میلانۆ ئاهەنگی خەلاتكردنی باشترینەكانی جیهان خەلات بكەن، باشترین یاریزان و راهێنەر لە سەر ئاستی پیاوان و لە سەر ئاستی ئافرەتانیش بە هەمان شێوە باشترین یاریزان و راهێنەر دیاری دەكرێن، لە نێو ئاهەنگ و مەراسیمەكەشدا باشترین گۆڵپارێز خەلاتی فیفا وەر دەگرێت، جوانترین گۆلێش خەلاتی بوشكاشی پێشكەش دەكرێت.
فیفا لە كۆتاییدا لە سەر هەردوو ئاستی پیاو و ئافرەتان سێ‌ پالێوراوی لە یاریزان و راهێنەر هێشتۆتەەوە بۆ ململانێی و ركابەری بۆ بە دەست هێنانی خەلاتی باشترینی، لە سەر ئاستی راهێنەر و یاریزانان بۆ ئافرەتان و پیاوان سێیانیان بەربژێری خەلاتی زبێست(The BEST)ن.
لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی بەرشلۆنەو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین 2- فیرگیل ڤاندایك یاریزانی یانەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی هۆلەندا 3- كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی یوڤنتۆس و هەڵبژاردەی پورتوگال.
لە سەر ئاستی راهێنەرانی پیاودا
یۆرگن كلۆپ راێنەری یانەی لیڤەرپول 2- پیپ گواردیۆلا راهێنەر یانەی مانچستەر سیتی
3- ماوریسیۆ بۆتچتینۆ راهێنەری یانەی تۆتنهام.
بەرپژێر بۆ جوانترین گۆڵ و بەدەستهێنانی خەلاتی بۆشكاش
ئەرژەنتین لیۆنێل میسی لە یانی بەرشلۆنە 2- كۆلۆمپی خوان فرنادۆ كیترۆ لە یانەی ریڤەر پلایت3
مەجەری دانییل زسۆری لە یانەی دیپریسین.
بۆ باشترین گۆڵپارێزی پیاوانیش.
ئەلیسۆن لە یانەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی بەرازیل
ئیدرسۆن لە یانەی مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی بەرازیل
مارك ئەندریە شتیگن لە یانەی بەرشلۆنا و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
لە سەر ئاستی تۆپی پێی ئافرەتانیش، فیفا سێ‌ راهێنەر و سێ‌ یاریزانی بۆ باشترین یاریزان و راهێنەرو گۆڵپارێز دیاری كردوە.
سێ‌ باشترین یاریزانی ئافرەت لە جیهان بۆ بە دەست هێنانی خەلات
لوسی برۆنز یاریزانی یانەی لیۆن و هەڵبژاردەی ئینگڵتڕا 2- ئەلیكس مۆرگان یاریزانی یانەی ئۆرلاندۆ براید و هەڵبژاردەی ئەمریكا 3- میگان رابیۆ یاریزانی یانەی سیاتل رین و هەڵبژاردەی ئەمریكا.
سێ‌ راهێنەری لە سەر ئاستی ئافرەتانیش دیار كراون
جیل ئیلیس لە ئەمریكا 2- فیل نیڤیڵ لە ئینگڵتڕا 3- سارینا ویجمان لە هۆلەندا
بەربژێر بۆ باشترین گۆڵپارێز بۆ بەدەستهێنانی خەلات
كرستیان ئیدلر یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژرادەی چیلی 2- هیدفیچ لیندال یاریزانی یانەی فۆلفسبۆرگ و هەڵبژاردەی سویدی 3- ساری ڤان فینیندال یاریزانی هەڵبژاردەی ئەتلاتیكۆ مەدرید و هەڵبژاردەی هۆلەندا
ئەمرۆ لە شاری میلانۆ ئاهەنگی تایبەت بە مەراسیمی خەلاتەكانی باشترین راهێنەر و یاریزان و گۆلًپارێز و جوانترین گۆڵ لە سەر ئاستی پیاوان و ئافرەتان بەرێوە دەچیت و خەتلا زپێست و سەرجەم خەلاتەكان پێشكەش دەكرێن بە باشترینەكانی ساڵی 2019

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو