PSG نرخی ئیمباپێ بۆ ریال بەرز دەكاتەوە

PSG نرخی ئیمباپێ بۆ ریال بەرز دەكاتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لەكاتێكدا گرێبەستەكەی بەرەو كۆتایی دەچێت و داهاتووی هێشتا دیارنیە، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی رێگەیەكی دیكە دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی گرێبەستی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یانەكەی نوێ بكاتەوە.
میدیای فەڕەنسا بڵاویكردەوە، ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان بۆندێكی گەورەو خەیاڵی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئێمباپێ ئامادەكردووەو دەیەوێت، گرێبەستی یاریزانەكە بۆ دوو وەرزی دیكە نوێ بكاتەوەو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی بكاتە 2 ملیار یۆرۆ.
گرێبەستی ئێمباپێ لە هاوینی ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت، هێشتا یاریزانەكە بڕیاری لەبارەی داهاتووی خۆیەوە نەداوە، پێشتر گوتبووی دوای یارییەكانی یۆرۆ خۆی یەكلادەكاتەوە.
میدیای فەڕەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، پاریس سانجێرمان ئامادەیە مووچەی یاریزانەكە بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ لە وەرزێكدا بەرزبكاتەوە، بۆ ئەوەی رازی ببێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە نوێ بكاتەوە.
ناسر خلێفی سەرۆكی یانە فەڕەنسییەكە پێشتر دووپاتی كردەوە كە ئێمباپێ یاریزانی پاریس سانجێرمانە، بۆ فرۆشتن نیەو بێبەرامبەریش لە یانەكە ناڕوات.
پاریس سانجێرمان ئامانجی ئەوەیە بە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئێمباپێ پڕۆژەیەكی گەورە ئامادەبكات، بەتایبەت دوای گواستنەوەی جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم و نزیكبوونەوەی لە گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارووما، ئەشرەف حەكیمی و سێرخیۆ رامۆس.
هەوڵەكانی پی ئێس جی، بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە لاوە فەڕەنسییەكە لەكاتێكدان كە ماوەیەكی زۆرە ناوی یاریزانەكە بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بەستراوەتەوە، سەرۆكی یانەكەش دەیەوێ بەم بۆندە رێگە لە بەدیهاتنی خەونی ریال مەدرید بگرێت.

زۆرترین بینراو