UFC249 بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

UFC249 بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: هەرچەندە بەرپرسانی پاڵەوانێتیەكە سووربوون لەسەر ئەنجامدانی یارییەكانی خولی ufc249، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا یارییەكانی ئەو پاڵەوانێتیە بۆ كاتێكی نادیار دواخراو هیچ یارییەك لەو پاڵەوانێتیە بەرێوەناچێت.
دانا وایتی سەرۆكی رێكخراوەكە پێشتر ئاشكرایكردبوو، بە شێوەیەكی زۆرباش خۆیان ئامادە كردووە بۆ بەڕێوەچوونی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە لە 18ی ئەم مانگە، بەڵام لەسەر داوای كەناڵی ESPN، كە یارییەكانی پاڵەوانێتیەكە پەخش دەكات، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ كاتێكی نادیار تەواوی یارییەكانی خولەكە دواخرا.
لە یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە حەبیب نۆرما گۆمیدۆڤ كشانەوەی خۆی لە بەرامبەر تۆنی فێرگسۆن دەربڕی و گەیجی لە جێگەی حەبیب دیاریكرا بۆ ئەوەی رووبەرووی فێرگسۆن ببێتەوە لە 18ی ئەم مانگەدا و بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو یاریزان لە تەواوی خۆیان ئامادەكردبوو.
رۆز نەمەیونس یەكێكی دیكە بوو لەو پاڵەوانانەی هاوشێوەی حەبیب و پێش دواخستنی پاڵەوانێتیەكە لە خولەكە كشاییەوە، بەهۆی ئەوەی دوو ئەندامی خێزانەكەی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستدابوو.

 

زۆرترین بینراو