Share on facebook
بنكەی وەرزشی ئافرەتان لە سۆران خولی تایبەت دەكاتەوە
شەممە, 20 حوزەیران 2015 08:03

ZKW-شیلان حوسێن: بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان، بنكەی وەرزشی ئافرەتان لە سۆرات خولێكی تایبەت بۆ ژنان و مندالان دەكەتەوە.

هیدایەت ئیسماعیل، بەرپرسی بنكەی وەرزشی ئافرەتان لەم بارەیەوە بۆ ماڵپەری زاری كرمانجی گوتی: " بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان بە پێویستمان زانی بۆ دانەبڕان لە وەرزش كردن و رۆشنبیری خواردن دوو خول بۆ بەشدار بووان بكەینەوە".

بەرپرسی بنكەی وەرزشی ئافرەتان لە سۆران گوتیشی: " خولەكەمان تایبەت دەبێت بە ئافرەتان و منداڵان، و خولێكیشمان تایبەتە بۆ جۆر و شێوزای ئەو خواردنانەی، كەوا گرنگە لەم مانگە، كە وەرزشوانەكانمان بیخۆن و لێی سوودمەند بن".