Share on facebook
لێژنەی دارایی: حەوتووى داهاتوو بودجەى تەواوكاری یەكلا دەكرێتەوە
سێ شەممە, 25 ئەیلول 2012 13:40

ZKW: ئەمڕۆ سێشەم سەرۆكى لێژنەی داراییی پەرلەمانى عێراق راى گەیاند، نیوچە رێككەوتنێك لەناو لێژنەكەیاندا هەیە بۆ بەرزكردنەوەى رەشنووسی بودجەى تەواوكاری بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان تا حەوتووى داهاتوودا دەنگى لەسەر بدا.

gorenawe drawakanحەیدەر عەبادى گوتى، بۆچوونێكی یەكگرتوو لاى ئەندامانى لێژنەی دارایی هەیە بۆ هەمواكردنى بودجەى تەواوكاری و بەرزكردنەوەى بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان تا بخرێتە نێو كارەكانى پەرلەمان لەو حەوتووەدا.

روونى كردەوە بودجە تەواوكاری گرینگە بۆ جێبەجێكردنى پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری لەو مانگانەى داهاتوودا بەر لە كۆتاى ساڵ، ناوەندی میدیاى عێراقی نیوچە حكوومەتى گواستییەوە.

پێشتر لێژنەی دارایی لە سەرەتاى ئەم مانگە راى گەیاندبوو كە بودجەى تەواوكاری كە پاتەكەى 13 ترلیۆن دینارى عێراقییە لەلایەن وەزارەتى دارایییەوە بەدەستیان گەیشتووە.

لە سەرەتای مانگى رابردوو پەرلەمانى عێراق پڕۆژەیاساى بودجەى تەواوكاری بۆ حكوومەت گەڕاندەوە.

- لە (ئاكانیوز) وەرگیراوە.