Share on facebook
ئەمڕۆ بۆ جارێكى تر تومەن دابەزى
سێ شەممە, 25 ئەیلول 2012 13:43

ZKW: ئەمڕۆ سێشەم بۆ جارێكى تر نرخى تومەن بەرامبەر دراوە بیانییەكان بەتایبەت دۆلارى ئەمەریكایی دابەزى.
Tumani Irani
ئەمڕۆ نرخى یەك دۆلار بەرامبەر تومەن گەیشتە دوو هەزار و 630 تومەن، ئەمەش لە كاتێكدا دوێنێ نرخى یەك دۆلار بەرامبەر بوو بە دوو هەزار و 470 تومەن، ئاژانسى دەنگوباسى (مێهر)ى ئێرانى ئەم هەواڵەى گواستەوە.

نرخى یەك یۆرۆش بەرامبەر بوو بە سێ هەزار و 390 تومەن و یەك پاوەندیش چوار هەزار و 250 تومەن.

لە ماوەى دوو حەوتووى رابردوو نرخى تومەن بەرامبەر دراوە بیانییەكان دابەزێنێكى بەرچاوى تۆمار كردووە.

ئەمەریكا و وڵاتانى ئەوروپایی لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەركراوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە بە پاش دەداتەوە و بەردەوام دووپات لە ئاشتیخوازیى بەرنامەى ناوكەییی خۆى دەكاتەوە.

- لە (ئاكانیوز) وەرگیراوە.