Share on facebook
نرخى تومەن تا دەڕوا لە دابەزینە
چوار شەممە, 26 ئەیلول 2012 14:18

ZKW: ئەمڕۆ چوارشەم نرخى تومەنى ئێرانی بەرامبەر دراوە بیانییەكان و بەتایبەت دۆلارى ئەمەریكایی دابەزینى بەرچاوى تۆمار كرد.

Tumani Iraniئەمڕۆ نرخى یەك دۆلار بەرامبەر بوو بە دوو هەزار و 670 تومەن و ئەمەش لە كاتێكدا نرخى یەك دۆلار دوێنێ بەرامبەر بوو بە دوو هەزار 630 تومەن، ئاژانسى دەنگوباسى (مێهر)ى ئێرانى ئەم هەواڵەى گواستەوە.

نرخى یەك یۆرۆش لە بازاڕەكانى تاران بەرامبەر بوو بە سێ هەزار و 440 تومەن و یەك پاوەند بەرامبەر بوو بە چوار هەزار و 300 تومەن.

نرخی یەك هەزار تومەنیش بەرامبەرە بە 309 دینارى عێراقى.

لە ماوەى دوو حەوتووى رابردوو نرخى تومەن بەرامبەر دراوە بیانییەكان دابەزێنێكى بەرچاوى تۆمار كردووە.

ئەمەریكا و وڵاتانى ئەوروپایی لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەركراوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە بە پاش دەداتەوە و بەردەوام دووپات لە ئاشتیخوازیى بەرنامەى ناوكەییی خۆى دەكاتەوە.