ZKW: گۆڤارى Lessentiel گۆڤارێكى ناسراوى فه‌ره‌نسیه و بایه‌خ به مه‌سه‌له نێوده‌وڵه‌تى و جیهانیه‌كان ده‌دات و ئۆفیسى سه‌ره‌كى له (پاریس)ه، ئه‌م گۆڤاره به هه‌ر سێ زمانى (فه‌ره‌نسى و ئینگلیزى و رووسى) ده‌رده‌چێت و به سه‌دان هه‌زار دانه‌ى له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا لێ بڵاو ده‌كرێته‌وه ، له دوایین ژماره‌ى خۆیدا كه بۆ مانگى 9 و2012/10 ده‌رچوو، به‌شێكى فراوان و تایبه‌تى ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه سیاسى و ئابوورى و سه‌قامگیرییه ئاسایشیهى كه له سایه‌ى سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك مسعود بارزانیدا وهدى هاتوون.
له‌سه‌ر به‌رگى گۆڤاره‌كه، له پێناسه‌كردنى سه‌رۆك بارزانیدا نوسراوه مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دیموكراتێك كه ژیانى خۆى بۆ پێشكه‌وتنى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ته‌رخان كردووه).


ڕاپۆرته‌كه له لایه‌ن هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسی به ناوبانگى فه‌ره‌نسى ( دیمیترى فریدمان و پییه‌ر لى بیله‌ر) سازكراوه و له پێشه‌كى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌رۆك بارزانى وه‌ك پێشمه‌رگه و فه‌رمانده و سیاسى و دیپلۆماتێك ، هه‌میشه هه‌ڵوێستى روون و راسته‌وخۆى هه‌یه ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن له مێژووى كورد دا هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا زه‌مینه بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ له بار نه‌بووه ، له‌و رووه‌وه سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێ ( سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى كوردستان ئه‌و مافه سروشتیه‌ى خۆى ده‌وێت ، به‌ڵام مافى چاره‌ى خۆنووسین له رێگه‌ى دیالۆگ و به ئاشتى دێته‌دى .
له‌وه‌ڵامى پرسیارێك سه‌باره‌ت به ئاستى چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكارى به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كوردستانى عێراق له ڕابردوودا سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت : سته‌مكارى و چه‌وساندنه‌وه‌ى كورد و زه‌وتكردنى مافه‌كانیان بۆ كاتێكى دوور ده‌گه‌رێته‌وه ، به‌ڵام له دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه دۆخه‌كه زیاتر خراپتر بوو و شێوه‌یه‌كى سیستهماتیكیشى وه‌رگرت، ئاستى سته‌مكاریه‌كان قۆناغ به قۆناغ فراوانتر بوو بوون تا گه‌یشته دوایین رێژه‌ى تۆقاندن له سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حوسێن ، كاتێك عه‌مه‌لیاتى ئه‌نفالیان ئه‌نجامدا ، ده‌رئه‌نجامى ئه‌وه‌ش 182000 هه‌زار كه‌سمان چاره‌نووسیان نادیاره و بوونه قوربانی ,، به ته‌نها له كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌شدا 5000 هه‌زار كه‌سمان شه‌هید بوون ، له كیمیابارانى ناوچه‌كانى دیكه‌شدا 4000 هه‌زار كه‌س بوونه قوربانى ، نزیكه‌ى 50000 پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید بوون و نزیكه‌ى (200000) كه‌سمان بریندار هه‌بووه .
لهوهڵامێكى دیكه‌شیدا كه سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنى ئینتیخابى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت : ئێمه باوه‌رێكى قوڵمان به پێكه‌وه ژیان و هه‌ماهه‌نگى و كارى پێكه‌وه‌یی هه‌موو لایه‌نه كوردیه‌كان هه‌یه، به‌داخه‌وه له نێوان هه‌ردوو حزب شه‌ڕى ناوخۆ هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه بووه‌ته رابردوو و ئێستا به‌ره‌و پێشهوهدهچین، بۆ پاراستن و به‌رگریكردن له هه‌رێمى كوردستان، هاوپه‌یمانى پارتى و یه‌كێتى، مه‌سه‌له‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تیه، یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوانمان بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگى و هاوپه‌یمانێتیه‌یه سه‌ره‌ڕاى پاراستنى شوناسى هه‌ریه‌ك له‌م دوو حزبه، به‌ڵام هه‌ردوولا توانیوویانه به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك هه‌ڵوێست كه هه‌ڵوێستى خه‌ڵكى كوردستانه، مامه‌ڵه بكه‌ن، ده‌رئه‌نجامه‌كانیش به‌ڕوونى له هه‌موو لایه‌كه‌وه دیارن، پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ى ئابوریمان هه‌یه، ئاوهدانیهكى فراوانمان هه‌یه و ئاسایش و سه‌قامگیرى باشمان هه‌یه .
سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌وتنانه‌ى كه له ساڵی 2005 ه‌وه هه‌رێمه‌كه‌ى گرتۆته‌وه سه‌رۆك ده‌ڵێت : ئێمه هێشتا له قۆناغه سهرهتاییهكانین، زۆر شت ماوه به ئه‌نجامى بگه‌یه‌نین و دانبه‌وه‌شدا ده‌نێین كه له ڕووى حوكمرانیه‌وه، هه‌رێمى كوردستان ئه‌زموونى كه‌مترى هه‌بووه، ئێمه له پرۆسه‌ى دروست كردنى دامه‌زراوه دهستوریهكانمانین و چه‌سپاندنى لێك جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ته‌شریعى و جێ به جێ كردن و دادوه‌ریین، ئامانجێكى دیكه‌ى گه‌وره‌مان فه‌راهه‌م كردن و گه‌ره‌نتى كردنى ئازادیه‌كانى (تاك)ى كوردستانه، زۆر شانازى بهوهدهكهین كه هیچ زیندانى سیاسیمان له كوردستان نییه، زۆر هانده‌رى ئه‌وه‌ین كه كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و رێكخراوه‌كان به هێزببن و ئێستا نزیكه‌ى 1300 رێكخراوى ناحكومى و دامه‌زراوه‌مان هه‌یه ئه‌م ژماره‌یه‌ش، بۆ وڵاتێكى به قه‌باره بچووكى وه‌ك وڵاتى ئێمه، ژماره‌یه‌كى زۆره.
له‌وه‌ڵامى پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به جیاوازى له نێوان هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك له‌ڕێگاى په‌ڕله‌مان و هه‌ڵبژاردنى به‌ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكى كوردستانه‌وه ، سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت : له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌بێت كه به‌پێی یاسا دیاریكراون، هیچ گۆڕانكاریه‌ك نییه، كاتێك داوام لێكرا خۆم بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێرم به په‌رله‌مان و لایه‌نه‌كانم گوت كه ئاماده‌م خۆم هه‌ڵبژێرمه‌وه ئه‌گه‌ر به ده‌نگدانى راسته‌وخۆ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بێت پێم باشه كه‌سێكى دیكه هه‌ڵبژێرن، مه‌به‌ستم بوو بزانم له ناو میلله‌ته‌كه‌م چه‌نده پشتگیریم لێ ده‌كرێت، نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه ، من ده‌مویست بزانم چه‌ند له سه‌دى میلله‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى منن و چه‌ند له‌سه‌د له‌گه‌ڵم نین ، ره‌نگه ده‌نگدانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به هۆى ههندى ئیعتیباراتهوه بێت ، به‌ڵام ده‌نگدانى راسته‌وخۆى میلله‌ت ، وانییه، من ئه‌و شهرعیهتهم ده‌ویست كه‌له خه‌ڵكه‌وه بێت .
لهدۆسێیهى ژیانى گه‌نجان و نه‌وه‌ى نوێى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت : كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى گه‌نجه، 59% ى دانیشتوانمان له خوار ته‌مه‌نى 25 ساڵیه‌وه‌ن، ئه‌ركى ئێمه‌یه كه خۆیندنیان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ین چانسى ژیانێكى باشتریان له ساڵانى دادێ‌دا بۆ بڕه‌خسێنن، گه‌نجه‌كانمان ئاینده‌ى كوردستانن، ئێستا 17 زانكۆمان هه‌یه كه تیایدا خۆێندن له زانكۆ حكومیه‌كان بێ به‌رامبه‌ره، به‌رنامه‌ى تواناسازیمان هه‌یه كه نزیكه‌ى (5000) قوتابى لێى سوودمه‌ند ده‌بن و ده‌رفه‌تیان ده‌بێت بۆ خوێندنى باڵا روو له ده‌ره‌وه بكه‌ن، هه‌ندێك له‌وانه‌ش ئێستا له فه‌ره‌نسا ده‌خوێنن، پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه و قه‌رزى بچووك ده‌ده‌ینه ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆیان دروست بكه‌ن، ئه‌و گه‌نجانه‌ى زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن، هاوكاریان ده‌كه‌ین تا كارێك ده‌دۆزنه‌وه یان داده‌مه‌زرێن، ئێمه زیاتر گه‌نجه‌كانمان هانده‌ده‌ین له كه‌رتى تایبه‌ت كار بكه‌ن و به پێی یاسا گه‌ره‌نتى ئه‌وه‌ش كراوه كه پرسى مووچه و خانه‌نشینیان كێشه‌ى نه‌بێت .
ڕۆژنامه‌نووسه‌كان پرسیار له دۆسێیه‌ى نه‌وت و ته‌نگژه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن ، له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت : ئێمه هیچ هه‌نگاوێكمان له‌ده‌ره‌وه‌ى مافه ده‌ستوریه‌كانمان نه‌ناوه، یه‌كێك له بنه‌ماكانى ده‌ستوورى عێراقى ئه‌وه‌یه كه نه‌وت و گاز موڵكى هه‌موو عێراقییه‌كانه، ئێمه پشتگیرى ته‌واو له‌م پره‌نسیپه ده‌كه‌ین، له مانگى شوباتى 2007، له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك رێككه‌وتین ئه‌و پرۆژه یاسایه هاوپێچێكى هه‌بوو كه ئه‌گه‌ر تا مانگى ئایارى 2007 ئه‌م پرۆژه یاسایه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كرێ ئه‌وا هه‌ردوولا ده‌توانن گرێ به‌ست ئیمزا بكه‌ن ، ئار گێومێنتى دیكه‌ى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گوایا ئه‌وه‌ى ئێمه كردوومانه نا ده‌ستوورى یان نایاسایی بێت ، یان له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێمه بێت ، ئه‌وا هیچ لۆجیك نییه كه كۆمپانیاى گه‌وره‌ى وه‌كو ئێكسۆن مۆبیل و گازپرۆم و شێڤرۆن و تۆتال بێنه كوردستان و كاربكه‌ن و بزانن كاره‌كان نا ده‌ستوورى یان نایاسایی ده‌بن ، سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ، سه‌ركه‌وتنێكى دیار و به‌رچاوه، له هه‌مان كاتتدا به‌رپرسانى نه‌وت له به‌غدا شكستیان هێناوه له جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانیان، ته‌نها شتێك كه ده‌یكه‌ن ، خستنه‌رووى دوژمنایه‌تیانه به‌رامبه‌ر به كوردستان ، باشتره بۆیان كه ته‌ركیز له‌سه‌ر زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له عێراقدا بكه‌ن .
هه‌ر سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت : یه‌كێك له‌شته هه‌ره گرنكه‌كان كه پێویسته له عێراقدا جێ به‌جێ بكرێ و یه‌كلایی بكرێته‌وه ، مادده‌ى 140ه كه مادده‌یه‌كى ده‌ستورییه ، كاتێك ئێمه به‌م مادده‌یه رازى بووین ، هیچ گومانمان له كوردستانێتى كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه نه‌بووه و نییه ، ئێستاش پێمان وایه كه ده‌كرێ مادده‌ى 140 به پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تیش جێ به‌جێ بكرێ ، ئێمه باوه‌رمان وایه كه ده‌بێ خه‌ڵكى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه‌ى دابڕێندراو ئازادانه له رێفراندۆمێكدا بڕیار له چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن ، خودى مادده‌ى 140 باس له ئاسایی كردنه‌وه و سه‌رژمێرى و ریفراندۆم ده‌كات ، ئێمه هه‌رگیز ئیدیعاى ئه‌وه‌مان نه‌كردووه كه مافمان هه‌یه و چاره‌سه‌رى خۆمان بسه‌پێنین ، به‌ڵام به داخه‌وه حكومه‌تى عێراق هه‌نگاوى زۆر كه‌مى ناوه بۆ جێ به‌جێ كردنى مادده‌ى 140 به‌داخه‌وه ، كات ده‌كوژن و پرۆسه‌كه دواده‌خه‌ن ، پێمان وایه جێ به‌جێ كردنى ئه‌م مادده‌یه ، له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدایه .
* ئێستا ده‌بینین كورده‌كانى سوریا له قوناغى دروست كردنى شوناسێك و پێگهیهكن و به‌شێكیان ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون، ئایا پێتان وایه چاره‌سه‌رى نموونه‌ى عێراق بتوانرێ له سوریاش جێ به‌جێ ببێت؟ ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له ئاینده‌دا هه‌ردوو هه‌رێمى كوردى یه‌ك بگرن؟- سه‌رۆك بارزانى: بارودۆخى كورده‌كانى سوریا جیاوازه چونكه ئه‌وان ته‌نانه‌ت له مافى هاوڵاتى بوونیش بێ به‌شكراون وه‌كو هاووڵاتى وڵاتى خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرابوو، هه‌ر له‌وێش پرۆسه‌ى ته‌عریب له شه‌سته‌كان ده‌ستى پێكرد، هه‌ریه‌ك له‌به‌شه‌كانى كوردستان، تایبه‌تمه‌ندێتى و بارودۆخى جیاوازى خۆى هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه جۆر و شێوازى چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ هه‌ر كام له بارودۆخه‌كان جیاواز ده‌بن، هه‌ر به‌شه‌و ده‌بێ واقیعى ئه‌و وڵاتانه‌ى خۆیان باش بزانن كه كوردى تێدایه، ئێمه ناتوانین مۆدیلى خۆمان له عێراق، نه‌بۆ سوریا، نه‌بۆ هیچ شوێنێكى دیكه بنێرین، به‌ڵام ده‌بێ له سوریا چوارچێوه‌یه‌ك هه‌بێت كه كورد مافه‌كانى به‌ده‌ست بێنێ، وه‌ك چۆن كورد له عێراق مافه‌كانى به‌ده‌ست هێناوه، ئێمه هاوكارى كورده‌كانى سوریا ده‌كه‌ین تاوه‌كو گۆتارێكى سیاسى یه‌كگرتوویان هه‌بێت، به بێ ئه‌وه‌ى هیچ جۆره چاره‌سه‌رێكیان له‌سه‌ر بسه‌پێنیت، سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانى عێراق و كوردستانى سوریا، له ئه‌جینداى ئێمه نییه. به‌ڵام له ئاینده‌دا كێ ده‌زانێ چى ده‌بێت؟ ئه‌وه مافێكى سروشتى هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه بیه‌وێت یه‌كبگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها به دیالۆگ به رێگاى ئاشتیانه ده‌بێت.
* ئایا ئێوه مه‌شق به كورده‌كانى سوریا ده‌كه‌ن؟- سه‌رۆك بارزانى: په‌نابه‌رانى كوردى سوریا له هه‌رێمى كوردستان له نێوان (10بۆ 15 هه‌زار) ده‌بن، زۆربه‌یان گه‌نجن راسته هه‌ندێكیان مه‌شقیان پێكراوه، به‌ڵام مه‌شقى هێرش بردنیان پێ نه‌كراوه، به‌ڵكو مه‌شقى به‌رگریكردنیان پێ كراوه، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ى كه كوردى سوریاى لێیه، له كاتى دروست بوونى فه‌راغى ئه‌منى،پێویستیان به پاراستنى سه‌قامگیرى هه‌یه تا له فه‌وزا و تێكدان بپارێزرێن.
* له 2/8/2012 ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌ردانى كوردستانى عێراقى كرد، ئێوه چۆن توانییوتانه هاوسه‌نگى رابگرن له نێوان زیاتر به‌ره‌و پێش چوونى په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و هاوسۆزى و پشتگریتان بۆ مافى كورده‌كانى توركیا؟ هه‌ڵوێستان له‌سه‌ر په‌كه‌كه چییه كه شه‌ڕێكى پارتیزانى له به‌رامبه‌ر دراوسێیهكهتان ده‌كه‌ن؟- سه‌رۆك بارزانى: ئێمه هه‌رگیز خوازیارى ئه‌وه نه‌بووین په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا باش نه‌بێت، به داخه‌وه پێشتر بۆ چه‌ند ساڵێك سیاسه‌تى توركیا به‌رامبه‌ر ئێمه سیاسه‌تێكى ئیستیفرازى و نزیك له ره‌تكردنه‌وه بوو، ئێمه زمانى هه‌ره‌شه و ئیستیفزار قبوڵ ناكه‌ین له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه بێت، ئه‌و دۆخه‌ش سیاسه‌تى ئه‌وان بوو، نه‌ك سیاسه‌تى ئێمه، به‌ڵام گۆڕانێكى گه‌وره له سیاسه‌تى توركیا دا روویداوه، كاتێك ره‌جه‌ب ته‌ییب ئۆردوگانى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا چووه دیاربه‌كر و رایگه‌یاند كه ڕاسته له توركیا كێشه‌ى كورد هه‌یه و ده‌بێ ئاشتیانه چاره‌سه‌رى ئه‌م (كێشه‌ى كورد) ه بكرێ، به‌لاى منه‌وه ئه‌مه هه‌نگاوێكى باش بوو به ئاراسته‌یه‌كى باش‌دا، له ئازارى 2011 سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و رایگه‌یاند كه رۆژانى ئینكار كردنى كورد به‌سه‌رچوو، له‌رووى ئابوریه‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا زۆر به‌ره‌و پێش چووه و ده‌توانرێ زیاتریش هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ردوولا پێش بخرێ.
سه‌باره‌ت به بارودۆخى توركیا، ئێمه پشتگیرى له مافه‌كانى كورده‌كانى توركیا ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێمان وایه، ئه‌و گۆڕانه‌ى له توركیا هاتووه‌ته ئارا ده‌كرێ باشتر به‌كار بهێنرێ بۆ هه‌رچى زیاتر پێشترخستنى ناساندنى ئه‌م مافانه، پێمان وایه ستراتیژى چه‌كدارى په‌كه‌كه پێویست نیه، ئێمه نه پێى رازین و نه پشتیوانیشى ده‌كه‌ین، ئێستا ده‌رفه‌ت هه‌یه تاوه‌كو ئه‌ندامه كورده‌كانى په‌رله‌مانى توركیا، كاریگه‌رى و پێگه‌یان دیارتر بێت و هه‌ست پێكراو بێت، ده‌كرێ به ئاشتیانه كارى ئۆپۆزسیون بوون له ناو په‌رله‌مان و له‌سه‌ر شه‌قامى شاره‌كان و شوێنه‌كانى دیكه‌ش بكرێ، هیچ پێویست به به‌كار هێنانى توند‌و تیژى ناكا، ئێمه به سه‌ركرده كورده‌كانمان گوتووه كه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن به شێواز و رێكارى ئاشتیانه چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه بكه‌ن.
* هه‌ڵوێستى ئیوه له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پرۆگرامى ئه‌تومى ئێران چییه؟- سه‌رۆك بارزانى: ئێران لایه‌نێكى گرنگى ناوچه‌كه‌یه، سنورێكى فراوان له نێوانمان هه‌یه، په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌مووشتێك هاو ڕا و كۆك بین كه ئێران ئه‌نجامى ده‌دات، سه‌باره‌ت به پرۆگرامى ئه‌تومى ئێران ، ئێمه پێمان باشه نه‌ك له ئێران، له شوێنى دیكه‌ش به‌رنامه و پرۆگرامى وه‌ها نه‌بێت، ئێمه نازانین به‌رنامه‌كانیان چیه و چۆنه و ناشزانین تواناكانیان كۆنترۆڵكردنى به‌رنامه‌كانیان چۆنه، له پاش رووداوى چێرنۆبڵه‌وه، هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه بچوكترین هه‌ڵه، چ كاره‌ساتێكى هه‌رێمایه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شزانین وه‌ك هه‌موو لایه‌ك، كه ره‌نگه به‌رنامه و پرۆگرامى له‌و جۆره ببێته بیانووى قهومانى شه‌ڕ.
* له مانگى ئه‌پریل 2012 سه‌ردانى كۆشكى سپیت كرد، ئێوه و سه‌رۆك ئۆباما باسى چیتان كرد؟- سه‌رۆك بارزانى: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما و بایدن جێگرى سه‌رۆك كۆبووینه‌وه، بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق و كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و كوردستان بوو، بۆ ئێمه گرنگ بوو بزانین ئه‌وان چۆن سه‌یرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ئایا گرنگ بوو بزانین ئه‌وان چۆن سه‌یرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ئایا پشتگیرى ئێمه یان لایه‌نێكى دیاریكراو یان سیاسیه‌كى دیاریكراو ده‌كه‌ن، ئه‌وان دووپاتیان كردووه كه پشتگیرى له پرۆسه‌ى سیاسى و جێ به‌جێ كردنى ده‌ستور ده‌كه‌ن له عێراق، ئه‌وان پابه‌ند بوونى خۆیان له پشتگیرىكردنى پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه، ئێمه بارودۆخى خۆمان و پرسى كه‌ركوك و ناكۆكیه‌كان له‌گه‌ڵ مالیكى خسته‌ڕوو، ئۆباما جه‌ختى كرده‌وه كه گرنگه له چوارچێوه‌ى مادده‌ى 140ى ده‌ستور چاره‌سه‌رى بدۆزرێته‌وه و گرژى نێوان لایه‌نه‌كان نه‌مێنێ، ئۆباما خوازیارى نه‌مانى گرژیه‌كان بوو، ئێمه دووپات‌مان كرده‌وه كه هیچ شتێكمان له ده‌ره‌وه‌ى مافه ده‌ستوریه‌كانمان نه‌كردووه، وه‌ك ئاگاداریشن، سه‌رۆك ئۆباما ، نێردراوى خۆیان (تونى بلینكن) نارده عێراق، بۆ چاره‌سه‌ر كردنى دۆخه‌كه، به‌ڵام پێمان وایه ده‌بێت چاره‌سه‌ره‌كه چاره‌سه‌رێكى عێراقیانه بێت.
سه‌باره‌ت به پرسى كه‌ركوك، هیچ كه‌س ناتوانێ هیچ جۆره چاره‌سه‌ریه‌ك بسه‌پێنێ، نه ئێمه خۆمان ده‌توانین، نه هیچ لایه‌كى دیكه‌ش ده‌توانێ، مادده‌ى 140 زۆر ڕوون و ئاشكرایه، پێشل كردنى ئه‌م بنه‌مایه، ده‌رگا له به‌رده‌م ئه‌گه‌رى دیكه ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاتیش هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه ده‌بن.
* په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ فرانسۆ هۆلاندى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا چۆنه؟ سه‌رۆك بارزانى: وه‌ك ده‌زانن سه‌رۆك فرانسوا میتران و خاتوو دانیال میترانى خێزانى ، زۆر پشتگیرى ئێمه‌یان كرد، به تایه‌تى له پرسى بڕیارى 688 له 1991 هه‌میشه به درێژایی مێژوو په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و كوردستان پۆزه‌تیڤ بوون، ئێمه په‌یوه‌ندى راسته‌و خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جاك شیراك نه‌بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وه‌زیره‌كانى بوو، له‌وانه‌ش نیكۆلاى ساركۆزى كه ئه‌و كات وه‌زیرى ناوخۆ بوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فرانسوا هۆلاند 4 تا 5 جار یه‌كترمان بینیوه كاتێك كه سه‌رۆكى پارتى سۆشیالیستى فه‌ره‌نسا بوو، په‌یوه‌ندیه‌كى شه‌خسی باش له نێوانمان هه‌یه، پێم خۆش ده‌بێ سه‌ردانى فه‌ره‌نسا بكه‌مه‌وه، چونكه فه‌ره‌نسا یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه كه بۆ ئێمه زۆر زۆر به‌بایه‌خه‌وه لێی ده‌روانین، ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندیه‌كانمان قوڵتر و به هێزتر بكه‌ین، له 2010 به یاوه‌رى دۆستى دێرین و دڵسۆزمان بێرنارد كۆشنه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ساركۆزى له پاریس كۆبووینه‌وه، په‌یوه‌ندى من و بێرنارد كۆشنه‌ر، په‌یوه‌ندیه‌كى به‌تین و گه‌رم و گۆڕ بووه.
* چۆن سه‌یرى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له ناوچه‌كه ده‌كه‌ین به تایبه‌تى تاكتیكى بلۆكى روسى - چین له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به‌رامبه‌ر مه‌له‌فى سوریا؟- سه‌رۆك بارزانى: له ڕووى مێژووویهوه، هه‌میشه جۆره تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له نێوان روسیا و چین له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك به‌رامبه‌ر وڵاتانى دیكه‌ى رۆژئاوا هه‌بووه، ئه‌مانه‌ش قوتابخانه‌ى جیاوازى دیبلۆماسى و ململانێی یه‌كدى ده‌كه‌ن بۆ فراوانكردنى هه‌ژموونى خۆیان له ئاستى نێو ده‌وڵه‌تیدا، من ناتوانم بڵێم كامیان راسته‌و كامیان راست نیه.، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌یبینن، خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه ره‌نگه ببنه قوربانى ئه‌و ململانێیه.
* ئایا ئه‌و یاسایه‌ى كه بۆ وه‌به‌رهێنان لێره ده‌رچووه بۆ هاندانى سه‌رمایه گوزارى بیانى و دامه‌زراندنى كۆمپانیاكان، هه‌مان ئه‌و یاسایه كه‌له به‌غدا هه‌یه؟- سه‌رۆك بارزانى: یاساى ئێمه بۆ سه‌رمایه گوزارى بیانى زۆر گرنگه و وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى ده‌توانن زۆر سوودى لێ وه‌ربگرن، زۆرێك له گه‌وره كۆمپانیاكان له ئاستى جیهانى به ئیجابى ئه‌م یاسایه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، یاسای ئێمه جیاوازتره له‌و یاسایه‌ى كه‌له به‌غدا هه‌یه، زۆر سه‌رمایه‌گوزارى بیانى هاتوون و چه‌ندین كۆمپانیاى دیكه‌ش دێن، چونكه پێشكه‌وتنێكى ئابوورى گه‌وره له كوردستان هه‌یه.
* تا چه‌ند ئێوه ئاماده‌ن بڕۆن ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق رێزى ده‌ستور و رێككه‌وتنه‌كان نه‌گرێت له‌نێوانتان؟- سه‌رۆك بارزانى: ئه‌گه‌ر بزانین ده‌ستور پێشل ده‌كرێت و له مانا و به‌هاكانى دادهبڕینرێت و جێ به‌جێ ناكرێ، ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره سیسته‌مه بژین، ئێمه ناتوانین له سایه‌ى سیسته‌مێكى دیكتاتورى له عێراق بژین.
* ئه‌م دووساڵه، ساڵى به‌هارى عه‌ره‌بى بوون له ناوچه‌كه، به‌ڵام پاش رووداوه‌كان بینیمان كه گرووپه ئیسلامیه‌كان و سه‌له‌فیه‌كان باڵا ده‌ست بوون و وڵاته‌كانیان به‌ره‌و نا سه‌قامگیرى بردووه، ده‌شزانین كه ئه‌مریكا هێزى له عێراق نابێت، پێت وایه ده‌بێ كوردستان چ جۆره سوپایه‌كى هه‌بێت تا ئاماده بێت كوردستان له تیرۆریستان و هه‌ڕه‌شه‌كانى ده‌ره‌وه بپارێزێ؟- سه‌رۆك بارزانى: فه‌لسه‌فه‌ى ئێمه و عه‌قیده‌ى ستراتیژى ئێمه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رگریكردنه، ئێمه هیچ كات په‌لامارى كه‌س ناده‌ین و هێرشیان ناكه‌ینه سه‌ر، به پێی ده‌ستورى عێراق، ئێمه ئه‌و مافه‌مان هه‌یه كه هێزى خۆمان هه‌بێت بۆ به‌رگریكردن، ئێمه هێزى پێشمه‌رگه‌ى خۆمان مه‌شق پێكردووه تا ببێته بنه‌ما و بناغه‌ى ئه‌م هێزى به‌رگرییه، پێشمه‌رگه‌كانمان ئاماده‌ن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك.
* ئه‌گه‌ر ئاواتێك هه‌بێت بۆ ئاینده‌ى كوردستان، چ ئاواتێك ده‌بێت، فیدراڵى زیاتر سه‌ربه‌خۆیی، گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى زیاتر؟