Share on facebook
نرخى دۆلار لە سێ هەزار تومەن نێزیك دەبێتەوە
یەک شەممە, 30 ئەیلول 2012 07:03

ZKW: نرخى تومەن بۆ جارێكى تر بەرامبەر دراوە بیانییەكان دابەزى و نرخى یەك دۆلار لە سێ هەزار تومەن نێزیك دەبێتەوە.
Tumani Irani
ئەمڕۆ نرخى یەك دۆلار لە بازاڕەكانى تاران بەرامبەر بوو بە دوو هەزار و 765 تومەن تا دوو هەزار و 795 تومەن، ئەمەش لە كاتێكدا نرخى یەك دۆلار دوێنێ بەرامبەر بوو بە دوو هەزار و 750 تومەن، سەرچاوەكانى هەواڵ لە ئێران وایان گواستەوە.

نرخى یەك یۆرۆش بەرامبەر بوو بە سێ هەزار و 570 تومەن و یەك پاوەندیش بەرامبەرە بە چوار هەزار و 450 تومەن.

ئەم بەرزبوونەوەى نرخەش لە كاتێكدایە كە بانكى ناوەندیی ئێران راى گەیاندووە كە نرخى دراو لە وڵاتەكەیەدا بەرامبەر دراوە بیانییەكان كۆنتڕۆڵ دەكا.

پاش ئەو گەمارۆیانەى بەم دوایییە خراونەتە سەر ئێران دابەزینى دراوى ئێرانى بەرامبەر دراوە بیانییەكان ژمارەیەكى پێوانەیی تۆمار كرد و پسپۆرانى ئابوورى پێیان وایە ئەگەر بەرپرسانى ئابوورى چارەسەرێك نەدۆزنەوە، دابەزینى نرخى تومەن بەردەوام دەبێ.

- لە (ئاكانیوز) وەرگیراوە.