نەخۆشی زەردویی (Neonatal Jaundice) نیشانەو هۆكارو چارەسەرییەكان
سێ شەممە, 02 ئایار 2017 12:07

ZKW : زانستی پزیشكی، هەفتانە بایۆلۆجیست (هاوكار خالید)، شیكار لە تاقیگەی پزیشكی میلانۆ دەینووسێتنەخۆشی زەردویی (Neonatal Jaundice) لەمناڵی ساوادا نەخۆشیەكی باوە لەمناڵی تازە لەدایك بوودا بەتایبەت لەو مناڵانەی كەپێش وادەی خۆیان لەدایك دەبن.

چونكە زۆربەی ئەو مناڵانە لەبەر ئەوەی هێشتا جگەریان بەتەواوەتی دروست نەبوە ئەگەری توش بونیان بە نەخۆشی زەردویی (Yellow Disease/Jaundice)

لێدەكرێت. زەردویی واتە زەردبونی سپێنەی چاو، زەردوویی كاتێك لە منداڵاندا روو دەدات كە ئاستی بیلی روبین كە ماددەیەكی رەنگ زەردە بەرز دەبێتەوە و لەكاتی جێگرەوەی خرۆكە سوورەكانی خوێندا.

زەردوویی واتە زەردبوونی سپێنەی چاو، ناوپۆشی دەم و زمان و پێست. لە باری ئاساییدا، بیلیرۆبین ڕێژەكەی لە ١.٢ ملگم/ ١٠ مللیلتر تێپەڕناكات. هەركاتێك ڕێژەكەی لە خوێندا لە ٣ ملگم/ ١٠ مللیلتر تێپەڕی كرد ئەوا زەردووییەكە بە ئاشكرا لە چاودا دەبینرێت.

جۆرەكانی زەردوویی

Pre-hepatic jaundice -1 : زەردوویی پێش جگەر واتە بە هۆی تەقین یان تێكشكانی خرۆكەسوورەكانی خوێن. بۆ نمونە:  ئەم نەخۆشانە كەمخوێنیشیان هەیە جگە لە زەردووی.  ,مەلاریا، تالاسیمیا G6PD

Hepatic -2: نەخۆشی ناو جگەریان  خانەكانی جگەر: هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر جۆرەكانیA، B، C لە كوردستان جۆریA لە هەموویان بڵاوترە.

Post-hepatic and cholestatic jaundice -3: زەردوویی دوای جگەر (پەنگ خواردوو): لە ئەنجامی گیرانی ڕێڕەوە بچووك یان گەورەكانی جگەر (كە زەرداویان پێدا دەروات).

هەروەها گیرانی بۆری سەرەكی زراو كە دەگات بە دوازدەگرێ.

زۆربەی ئەو نەخۆشانە زەردووییەكەیان زۆرە و ڕەنگی پێستیان زەردێكی سەوزباو دەردەكەوێت و پیساییەكەیان كاڵ دەبێتەوە و میزەكەیان وەك ڕەنگی چای تۆخ وایە.

هۆكارەكانی نەخۆشی زەردویی:

1. بەهۆی شیرپێدانی سروشتیەوە

2. خوێنبەر بوونی ناوەوەی مناڵ

3. هەوكردنی خوێنی مناڵ

4. نەخۆشی ڤایرۆسی و بەكتری

5. نەگونجانی گروپی لەنێوان مناڵ و دایكەكەدا بەتایبەت هۆكاری

6. (Rh) بونی گرفت لەكۆئەندامی جگەر و هەندێك لەئەنزیمەكان

نیشانەكانی نەخۆشی زەردویی لەمناڵی ساوادا:

ئەم نیشانانە بەزۆری لەڕۆژی دووەم و چوارەم دا دەردەكەوێت چوار نیشانەی سەرەكی هەیە ئەوانیش .

1. زەردبونی سپێنەی چاو.

2. زەردبونی دەم و چاو، هەروەها زەردبونی پێستی لەش بەگشتی.

3. وەڵامدانەوەی بۆ شیرخواردن كەم دەبێتەوە، واتە شیرخواردنی كەم دەكات.

4. مناڵی ساوا بەشێوەیەكی گشتی جوڵەی پەلەكان و باوێشك و گریانی زۆرە بۆیە لەكاتی نەخۆشی زەردویدا دایك تێبینی دەكات ئەم چالاكیانەی مناڵەكەی كەم بوەتەوە.

چارەسەری زەردویی لەمناڵدا:

1. زەردویی لەحاڵەتی سادەدا پێویستی بەچارەسەر نیە.

2. ئەو زەردویەی بەهۆی شیرپێدانی سروشتیەوە دروست بوە دەبێت بۆ ماوەی (3) ڕۆژ دایكەكە شیرپێدانی سروشتی بوەستێنێت و شیری تربدات بەمناڵەكەی.

3. زەردویی مامناوەند و توند چارەسەر دەكرێت بەبەكار هێنانی تیشكی چارەسەر

(Photo Therapy) كەئەم تیشكە توانای گۆڕینی پێكهاتەی مادەی بیلیرۆبینی هەیەو لەڕێگای (میزو پیسایی) ەوە دەكرێتە دەرەوە، یان لەڕێگای پێدانی دەرزی لەڕێگای خوێنەوە.

4. چارەسەر كۆتایی كەڕێگە چارەی كۆتایی پێدەڵێن گۆڕینی خۆێنی مناڵەكەیە.

سەرچاوەكان:

http://emedicine.medscape.com/article/974786-overview.

https://medlineplus.gov/ency/article/001559.htm.

http://www.merckmanuals.com/professional/pediatrics/metabolic,-electrolyte,-and-toxic-disorders-in-neonates/neonatal-hyperbilirubinemia.

http://www.archildrens.org/services/intensive-care/neonatal-intensive.