Share on facebook
چەند هەنگاوێكی سەرەتایی بۆ پاراستنی چاوەكانت
دووشەممە, 08 ئایار 2017 11:36

ZKW : پاراستنی چاو وەك باقی ئەندامانی جەستە گرنگە، بە هۆی ئەوەی چاو بە هۆی بینینەوە كاریگەری هەیە لە سەر ژیانی هەموو مرۆڤەكان، لە لایەنی تەندروستی گرنگی تایبەتی پێدەدرێت، لەبەر ئەوەی چاو لە زۆربەی زۆری باقی ئەندامانی جەستە هەستیارترە و زیاتر پێویستی بە پاراستنە چەند زانیاری سەرەتایی بۆ پاراستنی چاوەكانتان دەخەینەرو.

- تا دەتوانی و بۆت دەڵوێ دەستت دور بگرە لە خوورانی چاوەكانت.

- گەرما كاریگەری راستەو خۆی هەی لەسەر چاوەكانت بۆیە تا دەتوانی لە گەرما بییانپارێزە

- زۆر كەس بە هۆی تۆزو خوبار و دوكەڵەوە رووبەرووی ئازاری چاو بوونەتەوە بۆیە تا دەتوانی چاوەكانت لە تۆز و خۆل بپارێزە

- كاتێك شتێك ئەكەوێت ناو چاوت، هەوڵ بەدە هیچ پەلە نەكەیت و بە خێرای دەری مەهێنە، بەڵكو لەسەر خۆ دەست بنێ بە پێلوی چاوەكانت تا دێتە دەر، باشتر وایە لەم ساتانەدا سەردانی پزیشكی تایبەت بكەی.

- لە كاتی نووستن هەوڵبدە روناكی زۆر زەق بوونی نەبێت و گلۆپێكی كز بەكار بهێنە.

- لە كاتی ئازاری چاو، سەربەخۆت و بەبێ رێنەمایی پزیشكی تایبەتمەند هیچ قەترەیەك بەكار مەهێنە.

- هیچ قەترەیەكی چاو نابێ دوای یەك مانگ بەكار بهێنن، بۆیە دوای یەك مانگ سەردانی پزیشك بكەوە.

- تیشكی خۆڕ زیان بەخشتە بۆ چاو بۆیە تا دەتوانی چاوەكان لە بەركەوتنی راستەوخۆی تیشك بپارێزە.

- زوو زوو سەردانی پزیشكی چاو بكە بۆ پشكنین، هەتا ئەگەر چاوەكانت كێشە یا ئازاریان نەبێت.

- خۆت بە دوور بەگرە لە بەكار  هێنانی هەر جۆرە چاوێلكەیەك بە بێ ئاگاداری و رێنەمایی پزیشك.