Share on facebook
كەركوكیان كوردستانی بوونی خۆیان سەلماند
یەک شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2017 18:32

ZKW: محەمەد ئامۆكەیی -كەركوك: ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشوری كوردستان لە ئێستادا بۆتە بابەتی سەرەكی میدایاكانی جیهانی و هەروەها وڵاتانی دراوسێش وەك ئێران و توركیا و عێراق هەڕەشەكانیان دەست پێكردوە ، بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان و كەركوك بە تایبەت كاردانەوەی ناوەخۆی و بەغدای بەدوای خۆی هێناو هاووڵاتیانی كەركوك و سلێمانی و هەولێریش لەسەر ئەم رۆژە مێژوییە خۆشی خۆیان دەردەبڕن و دەڵێن وەك  هەرنەتەوەێكی سەر زەمین ئێمەش مافی خۆمانە ببین بە دەوڵەت زاری كرمانجی  بۆچوونی هاووڵاتیانی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی وەرگرتوە.  
نەجیبە ئەحمەد ئافرەتێكی دانیشتووی كەركوكە گووتی" وەك  خێزانیكی شەهید زۆر دڵم ئاسودەیە هەستەكەم خوێنی شەهیدە كانمان و هاوسەرەكەم بەفیڕۆ نەچوو كەركوكی دڵی كوردستانیش تامە زرۆی باوەشی دایكیەتی ئێمەش مافی خۆمانە دەوڵەتمان هەبێت زۆرمان شەهید داوە بۆ ئەم رێگایە شەڕی داعش ئەنفال  كیماباران  دەربە دەری با چیتر منداڵەكانمان بێ باوك نەبێت جەرگی دایكان و باوكانن نەسوتێت بۆیە وەك كەركوكێك هەرگیز جارێكی تر نامانەوێ لەگەڵ بەغدا بمێنیەوە و هیچ خۆشیمان نەدیوە لەدەستیان رۆژانە هەرەِشەی تەقینەوەمان لێ دەكەن و هاوسەركەمیان شەهید كردوە منداڵەكەمیان لە نازی باوك بێ بەش كرد، سەرەڕای ئەمەش هێشتا هەرەِشەمان لێ دەكەن ئێمە لەگەڵ پێكهاتەكانی شارەكەمان هیچ كێشمان نیە، وەك خوشك و برا دەژین بۆیە ئیتر كەركوك بڕیاری خۆیداو بە خوێن دەنگمان داوە كەركوك شارێكی كوردستانیەو هەرواش دەمێنێتەوە لەهەڕەشكانیش ناترسین و چونكە نەتەوەی كورد هەمیشە هەرەِشەی لێكراوە نەشترساوە.
سروە عەلی كچەكە كوردێكی توشبوی تالاسیمیایە لە هەولێر دەڵێت" رۆژیكی یەكجار خۆش و مێژوی بوو وەك كچە كوردیك و تووشبێكی تالاسیمیا ئەوەی پیم كرا لە رۆژەكانی بانگەشە هەوڵمدا خۆبەخشانە بەهەموو هاوڕیان و دۆستانم دەگوت برۆن دەنگبدەن بە بەڵێ ئاواتەكەم بەجێ بێنن  تەمەنام دەكرد ئەم رۆژەی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی كوردستان ببینم،  سوپاس بۆخوای گەورە ئەو رۆژەم بینی دەنگم دا بە بەڵێ جۆش و خرۆشی جەماوەر و لایەنەسیاسیەكان و كوردستانیان  منی گریاندو فرمێسكی خۆشی پێ ڕشتم  بە هاوكاری گەلی كورد و كوردستانیان یەك گرتنی لایەنەسیاسیەكان ئەوەندەمان نەماوە چاوەڕوانی مژدە خۆشەكەین سەربەخۆیی كورد و خاكی كوردستان  وەك كەركوكیش ببینم كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بگەرێنەوە باوەشی نیشتیمان ئەوكات كە بوین بە دەوڵەت با بمرم خۆ ئەم رۆژە دەبینم پەنا بەخوا نزیكە بۆیە با هەموومان روبەروی ئەم هەڕەشانەش بینەوە گوێیان پێ نەدەین من دەڵێم چۆن یەكگرتوبوین لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەوەش یەك گربین سەردەكەوین.
رۆڤیا خالید هاونیشتیانێكی هەولێرە گووتی" وەك هاووڵاتێكی كوردستانی زۆر دَلخوشم بە ئەنجام دانی ریفراندۆم چوونكە پرسێكی نەتەویە لەم رۆژەدا هەر تاكێك مافی چارەنوسی خۆی دیاری دەكات و لە بەرژە وەندی گەلی كوردە لەبەر ئەوەی  گەلی كوردستان دەریاێك خوێنی لە پێناو ئازادی و سە ربەخۆی ڕشت وە، ئەوانەی دەڵێن دوڵەتی كوردی مەترسیە من دەڵێم هیچ مەترسێكی  نیە بۆ وڵاتانی دراوسێ  وە ئەم هەڕەشانەی وڵاتانی دراوسێ هیچ بە مەترسی نازانم چوونكە خۆیانیش زەرمەند دەبن لەهەر كارێك كە بیانەوێ بەرامبەرمان بكەن ، پَیوستە گەلی كورد یەك هە ڵوێست و یەك دەنگبن تا دوژمنان زەفەر بە كوردستان نەبەن.
شەهلا عەزیز وەك چالاكوانێك  لە سلێمانی گووتی" ڕێژەی دەنگەكان كارتێكی تۆقێنەربوو بۆ عێراقی دراوسێ لە دوای 25 ئەیلول هەرێمی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆی بە قۆناغێكی نوێ تێپەڕ دەبێت گەرچی لە ناوخۆی هەرێم چەند لایەنێكی بەناو سیاسی و كەمپینی نەخێر دژایەتی بڕیاری مافی گەل كرا بەڵام سەركەوت و نەبوو، بە سەرجەم ئاین و ئایدیاكان خۆیان خاوەنی ویژدانی هەستی دەنگ و ڕەنگیان بوون ئایە دژی سەربەخۆیی و دەنگی بەڵێ بن یاخود دەنگی نەخێر هەمووان وەك هەموو گەلانی دونیا ئەوانەی لە ئێستادا دەوڵەتن و خاوەن بڕیاری خۆیانن لە مێژووی ئەواندا گەلێك قۆناغی سەختیان بڕیوە تاگەیشتونەتە ئەو دەوڵەتەی ئێستا بەدەستیان هێناوە، بۆیە لە25 ئەیلول هەموو پێكەوە لەسەر سندوقەكانی دەنگدان كۆبوینەوە و دەنگی خۆمان بە بەڵێ بۆ كوردستان دا شەهلا زیاتر دەشڵێت بۆ ئەوان دەوڵەت بەمافی خۆیان دەزانن كورد بەدرێژای سەد ساڵ زیاتریش بەرگەی ئازاردانی ڕوحی و جەستەی و برسێتی گرتوە بۆیە هیچ كات لە سزاو بڕیاردانی خۆی سڵی نەكردۆتەوە، بەردەوام بووە لە هەوڵەكانی بۆ ئازادی و دیموكراسی پەیامی دەوڵەتی خۆی هەمیشە وەك كۆڵ خستۆتە سەرشانی ئەگەرچی بەهەموو جیهان و ناوخۆ قورسایەكی زۆری هەبووبێت بەڵام نەوەستاوە  لەو بارە، لە دواجار باڵانسی هێزی دەنگ بە سیگیناڵی زۆر بەهێز بڕیاری دواجار مانەوەی لەگەڵ عێراق دا كە ڕێژەی دەنگی بەڵێ بوو لە دوا ئەنجامەكانی دوای 25 ئەیلول كە ئەویش گەورەترین هێزە لە بۆ جیهان و دراوسێ كانی كوردستان كە چیدی مانەوەمان لەگەڵ عێراق كۆتای هات و كات بۆ ئێمە گونجاوە لە ماڵی خۆماندا بڕیار لەسەر خاكی خۆمان بدەین چیدی ژێر دەستەیی و بڕیاردان لەسەرمان قابیلی قبوڵ نیە، وە پێویستە نەتەوەیەكگرتوەكان و وڵاتانی زلهێز بڕیار لەسەر ئەو دەوڵەتە نوێیە بدەن كە خاوەن خاك و شوناسی دەوڵەتن و بە هەموو پێوەرەكانی ناسنامەی دەوڵەت بوون ، ناكرێ دانی پێدانەنێن دەخوازم لە داهاتوو ببینە جیهانی سێیەم لەدوای ئەمەریكا و روسیا هەرێمی كوردستان بێتە وڵاتی نوێ لە ڕوی ئابوری سیاسی و خۆش گوزەرانی لە بۆ میللەتی خۆی و گشت جیهانمان پێ سەرسامبێت.