ناوك کەووتن و زانستی پزیشکی
یەک شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2017 09:04

 

بارزان كەریم كەژەكی

مانای ناوك کەووتن لەکوردەواریدا لەکاتێکدا لە زانستی پزیشکی هیچ پێناسەو باسکردنی بۆ نەکراوە.

ئەمه لەکاتێکدایە کە هەڵگرتنی شتێکی گرانتر لە کێشی خۆت یان نزیک لەکێشی خۆت، وەیا ناڕێکی و نادروستی لەکاتی هەڵگرتنی شتێک یا ئەنجام دانی کارێکی نادروست یان بەربوونەوەو دەبێت. ئەمەش بەهۆی کەوتنە سەریەکی هەردوو ئەو شادەمارانەی کەخوێن بۆ پەلەکانی خوارەوە دەگوازنەوەو دێننەوە بۆدڵ و ڕەق بوونی ماسوڵکە لە شوێنی دەمارەکان کە کوتوونەتە ناوچەی سک و ڕێک چواردەوری ناوک وەک لەوێنەکەدا دیاریم کردووە.

لەئەنجامدا لەناوچەی ناوک و سک بەهۆی ئەنجامدانی ئەو هۆکارانەی باسم کردوون دەمارەکان دەکەونە سەریەک و پاڵەپەستۆ لەسەر ماسوڵکەکانی سک و ڕیخۆڵەکان و گەدەش درووست دەکات. یان بە درێژبوون لەسەر پشت و هەردوو دەستی ڕاکێشانی بۆ سەرەوە دەتوانرێ ناوک کەوتن دیاری بکرێ.

بۆیەش کەسەکە هەست بە بێ هێزی دەکات و نەخواردن یا کەم خواردن و تووشی هێڵنج و دڵ تێکەڵاتن دەبێت و جار بەجار ئارەقەیەکی سارد و نیمچە گەرم دەکات و جار بەجاریش سک ئێشە.

چارەسەر//

شادەمارەکان بۆ خستنە شوێنی خۆیان بەدانانی شتێکی خڕ وەک تۆپێکی بچوک یان بچوکتر لەسەر ناوچەی سک یان شێلان بەپەنجەکانی دەست و دۆزینەوەی دەمارەکان و بردنیان بۆ شوێنی خۆیان. یانیش کوردەواری خۆمان پێی دەڵێن ڕاستەو چەپە کردن ئەمەس لەسەر سک پاڵەدەکەوی و کەسێک پێی دەخاتە سەر ناوچەی پشت کەلەکەی پشت و هەرەیەکە لە دەستی ڕاست و پێی چەپ بەیەکەوە بۆ سەرەوە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. وە بەپێچەوانەوە دەستی چەپ و پێی ڕاست بۆسەرەوە لای خۆی ڕادەکێشێت،

نوێ ترین دۆزینەوەی چارەسەریش بریتیە لە دانانی تۆپێک لەژێر پشت و چوون هاتن لەسەری بۆ سەرەوەو بۆ خوارەو و لاتەنیشتەکان بەڕاکشاوی و بۆ چەند خولەکێک.