Share on facebook
رەوشی وەرزش لە سۆران چۆن دەگوزەرێ؟
یەک شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2017 19:49

سەنگەر مستەفا
سۆران سنورێكی گەورە و بەرفراوانی یاریزان و وەرزشوانی وەرزش دۆستی زۆر لەم شارە بوونی هەیە بەڵام بەداخەوە لەم سنورە بەرفراوانە تەنها یەك یاریگا هەیە ئەویش دەكەوێتە سنوری نەحیەی دیانان واتە قەزای سۆران بئ یاریگایە، بە یانەی سۆران و گشت تیپە میلیەكانی ئەم سنورە تەنها ئەم یاریگایەك هەیە وەك كوردەواری دەڵێت گوندەك و گندۆرەك ئەم گندۆرەش رزیوە، زیاتر لە 70 تیپ لەم سنورە هەیە، سەرجەم تیپەكان بێ‌ چالاكین، لە ئێستادا یانەی سۆران حەفتەی شەش رۆژ لەم یاریگایە خەریكی خۆئامادەكردنە بۆ خولی پلە یەكی كوردستان.
دەڵێم ئەرئ ئیدارەی یانەی سۆران ئێوە تاكەی ئاوا بەبێ خەمی دادەنیشن؟ ئەرئ ئێوە ئاگادارن یانەكەتان بێ یاریگایە؟ ئەرئ ئێوە ئاگادارن دونیایەك كەم و كوریتیتان هەیە؟ ئەرئ ئێوە ئاگادارن هاندەرانتان و وەرزشوانانی ئەم سنورە چۆن لە دەستان دەنالێنەن؟ ئەرئ ئاگادارن هەموو وەرزشوانانی ئەم سنورە ئێوە بە كەسی یەكەم دەزانن لە كەم و كورتیانەی وەرزشی ئەو شارە؟
ئەرئ ئێوە ئاگادارن...؟ یان خەوتوون...؟
پەرپرسانی حكومی و حزبی یەكیتی لاوان ئێوە لەكوێن؟ ئەم یاریگایە هی ئێوەیە داهاتی ئەم یاریگایە چی لێدێت؟ بۆ ئێوە خەمێك لەم یاریگایە ناخۆن ئەگەر ئەم یاریگایە نۆژەن نەكرێتەوە دلِنیاتان دەكەمەوە ساڵی داهاتوو بۆ یاریكردن بەكەلك ناهێت.
ئێدارەی سۆران تخوا شەرم لەخۆتان نەكردەوە كاتێك سەرۆك بارزانی هات لە بەر نەبوونی یاریگا لە دیڵزیان لە ناو تەپوتۆزە پێشوازیتان لە سەرۆك كرد، دیسان یانەی سۆران ئەرێ پێم نالێن یاریگای ناو بازاری سۆران چی بە سەردێت؟ تاكەی ئاوا دەبیت؟ ئەی یاریگای دیلزیان چی، یانەی سۆران ئەی ئەم دوو یاریگایە هی ئێوە نیە بۆ خەمێكی لێ ناخۆن؟ ئەوەی دێلزیان لەبەر كارە هەلكانتان دۆرانتانە زانكۆی سۆران، ئەی یاریگای ناو بازار كێی لێی زەوتكردوون، یان ئەویشتان لە قومار دۆراندوە، كاكە والله یانە بەرێوەبەردەن ئاوا نبیت، دبێت كاری بۆ بكەن دەبێ هەر هیچ نەبێت یاریگای خۆتان هەبێت دواتر ژێرخانی ئابووری و چەندین شتی تر.
كێ خاوەنی ئەم شارەیە؟ كێ بەرپرسی ئەم شارەیە؟ تاكەی لەسەر حیسابی ئەم خەلكە دەژین ئەرێ گیرفانتان پرنە بوو؟ بەسە...بەرپرسانی شاری سۆران كارێك بۆ وەرشوانان بكەن بۆ مێژووی خۆتان كارێك بكەن ئاورێك لە وەرزشی ئەم شارەبدەنەوە، لە چەند ساڵی حكومرانیتان لەم شارە هیچتان بۆ وەرزش نەكردیە.
تكاتان لێدەكەم بە ئەركەكانی خۆتان هەستن كار بكەن بەسە یتر ئەگەر كار ناكەن و ناتوانن كار بكەن واز بێنن، تكا لە حكومەت دەكەم بەرپرسانی سۆران بگۆریت و بەسە، خەلكی سۆران لێیان بێزارە چەندین ساڵە تەنها بەلێن دەدەن و جێبەجێی ناكەن، لێرەوە دەڵێن ستۆپ ئێمە ئێوەمان ناوێت، ئێمە كەسانێكمان دەوێت كارمان بۆ بكات، خزمەتی شارمان بۆ بكات، كار بۆ وەرزش و وەرزشوانان بكات، ئەرێ ئێوە رۆژێك لە خۆتان نەپرسی بۆ لە شاری سۆران زۆرتین كافتریا هەیە، ئەرێ ئێوە هەست ناكەن یان خۆتان لێ كوێر دەكەن، بە نەبوونی یاریگا و نەبوونی وەرزش گەنجەكان رویان لە كافتریاكان كردووە كاتەكانیان لە كافتریا بەسەر دەبەن ئەرێ ئێوە دەزانن چ لەم كافتریانە دەكرێت؟ گەنجەكان هەموو توشی مادە هۆشبەرەكان بووینە هەموویان توشی قومار بوون، ئەمەش هەموو بەهۆی ئێوەیە چونكە ئێوە بەرپرسیارین ئێوە لەبەر خۆتان كەستان لەبیر نییە، ئێوە هۆكارن گەنجانی ئەم شارە ئاوایان لێبێت، توشی ئەم كارانە بن، یاریگایان نییە و وەرزشیان نییە، كەس لەم شارە ئاوەر لە گەنج ناداتەوە، تكایە بەسە تاكەی گەندەڵی، تاكەی دزی، تاكەی هەست نەكردن بەرپرسیاریەتی....
دوا ووشەكان دەڵێم: یاریگە تاقانەكەمان پێویستی بە نۆژەنكردنەوەی تەواو هەیە
۱ـ روناك كەرەوە (بلاجكتۆ)
۲ـ چیمەنەكەی (فریز(
۳ـ رێگاوبان
٤ـ دیواری پالپشت چونكە وەرزی زستانان لەگەل باران بارین قور و لیتە ئاوی جادە دێت ناویاریگا
چەندین پێداویستی تری دەوێت بەلام لە استادا ئەمانە زۆر زەرورن پێوستە چاك بكرێن بۆ مانەوە یاریگا كە بە یانەی سۆران و گشت تیپەكانە .