Share on facebook
تیپی لاوانی دۆلەمری جامی خولی تۆپی بالەیان بەرز كردەوە
یەک شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2017 19:50


ZKW : ناوەنی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی خەلیفان بەبۆنەی 16 ئاب لە ماوەی رابردوو خولێكی تۆپی بالەی بە بەشداری 28 تیپی میللی دەڤەری سۆران و قەزای شەقڵاوە كردەوە.
یارییەكانی خولەكە بە شێوازی دۆڕاوی جووت رۆژانە لە خەلیفان بەرێوە دەچوون، دوای ململانێی تیپەكانی لە ماوەی سێ‌ هەفتەدا هەردوو تیپی لاوانی خەلیفان و لاوانی دۆلەمری توانیان بگەنە یاری فیناڵ
لە مەراسیمێكدا هەردوو تیپ لە یاری كۆتایی بە یەك گەیشتن.
یارییەكە دوای چوار گێمی بەهێز و ئاست بەرز یەكلایی كرایەوە، گێمی یەكەم بۆ بەرژەوەندی تیپی لاوانی دۆلەمری 25 – 17 خاڵ كۆتا بێت، لە بەرامبەردا یاریزانانی تیپی لاوانی خەلیفان توانیان لە گێمی دووەم سەركەوتن  بە دەست بێنن 25 – 12 خاڵ، یاریزانانی یاریزانانی تیپی لاوانی دۆلەمری لە گێمی سێیەم و چوارمدا  ئاستێكی بەرز بەهێزین پێشكەش كرد و یارییەكەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان یەكلایكردەوە بە ئەنجامی 25 – 17، 25 – 20) سەركەتنیان لە یارییەكە راگەیاندو جامی خولەكەیان مسۆگەر كرد.
پاشان لەلایەن ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی خەلیفان یاریزانانی هەر دوو تیپی لاوانی دۆلەمری و خەلیفانی خەڵات كران و جامی پاڵەوانیەتیەكەش پێشكەش بە یاریزانانی تیپی لاوانی دۆلەمری كرد و ناوبژیوانانی خولەكەش خەڵاتی تایبەتیان پێ‌ بەخشرا.