Share on facebook
هەڕەشەی داخستنی سنورەكان كوردستانیان ناترسێنێت
یەک شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2017 19:56

ZKW : محەمەد ئامۆكەیی - زاری كرمانجی - ریفراندۆمی باشوری كوردستان دەنگدانەوەێكی گەورەی بەدوای خۆی داهێنا هەر زوو وای كرد عێراق فڕۆكەخانەكانی هەرێم لەگەشتكردن بوەستێنێت و ئێران بۆ ماوەێكی كاتی دەروازەكانی گرتون و دەرگای فڕۆكەخانەكانی بەڕوی هەرێم دابخات و توركیاش بەهەمان شێوە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی هەرسێ وڵاتەكە دەستیان كردووە بە كۆبونەوە ترسیان لێ نیشتوە و هەڕەشە لە هەرێم دەكەن و داوای پاشگەز بوونە دەكەن لە گشتپرسی هەروەها ئەم هەڕەشانە و داخستنی دەروازەكان بەكاتی وای كرد بەشێك لە هاووڵاتیان دەست بكەن بەكڕینی كەل و پەلی خواردەمەنی وەك برنج و شەكر و ئارد و روون ئەوەش وای كرد نرخی كەل و پەلە خواردەمەنیەكان كەمێك بەرز بێتەوە هاونیشیمانیانی كوردستان لەسەر ئەم هەڕەشانە بۆچوونی خۆیان بۆ زاری كرمانجی دەردەبڕن و دەڵێن ئەم جۆرە فشارانە نامان وەستێنن لەسەر بەدەست هێنای مافە ڕەواكانمان كە ماوەی سەدان ساڵە قوربانی دەدەین و دەشڵێن ئەم هەڕەشانە شەڕێكی دەرونیە دەبێ سەبرمان هەبێت و كاتین.
بەهرام محەمەد رۆژنامەنوس بۆ زاری كرمانجی گووتی "هەڕەشەی وڵاتان بۆ كورد شتێكی نوێ نییە بە ڵكو لە ناوەڕاستی مێژوی ئەومیللەتە دەست پێبكەین لە شەڕی چاڵدێرانەوە لە ساڵی 1514 كە كوردستانی دابەشی سەر دەسەڵاتی ئەوكاتی سەفەوی و عوسمانی كرد تاكوو ئێستا ئەوان لەناومان دەبەن ئەگەر لەسەر وەختێكیش نەیاتوانیبێ بمان كوژن ئەوا هەڕەشەمان لێ دەكەن و دەمان ترسێنن، لە ئێستاشدا كە بەشێكی خاكی كوردان خەریكە دەگاتە ئامانج دەیانەوێت  تاكوو پێیان بكرێت ڕێگری لێ بكەن بەو پەڕی خوێن ساردییەوە ئەویش بە هەڕەشەو داخستنی سنور و فڕۆكەخان، بەڵام دووژمنان با ئەوەیان لە گوێدا مسۆگەر بێت كە ئیتر ئەمڕۆ كورد شتێكی ترە و پاروێك نییە وابە ئاسانی قوت بدرێت، لەبەرئەوەی ئێستا كورد خاوەنی نەوت و گازێكی زۆرە و گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای وڵاتە زلهێزەكان هەیە هەروەها لۆبییەكی باشی لە وڵاتان هەیە، بەهرام زیاتر دەشڵێت" جگە لەو خاڵانەش كوردستان چاوی زۆربەی وڵاتانی لەسەرە و بۆیان گرینگە بۆیە پێویستە كوردستانیان لە ئێستادا خۆیان نەترسێنن و ئە و هەڕەشانە ساردیان نە كاتەوە، لەو هەلەی هاتۆتە پێش كە خەریكە بە دەوڵەت بوون شاد دەبین پێویستە سیاسیەكانیش دەست لەناو دەست و قەوەت لە خودا كار لەسەر ئەنجامی ریفراندۆمەكە بكەن و بەدەوڵەت بوون وەڵامی یار و نەیاری كورد بدەنەوە، لە ئێستادا كوردستان بازارێكی لە بارە بۆ ساغ كردنەوە ی كاڵای ئێرانی و توركی ساڵانە زیاتر لە ۱٥ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانمان هەیە، بۆیە ئەوان دەست لەو بازگانییە زەبەلاعە هەڵناگرن و بەرژەوەندییەكانیان تێكنادەن، بەر لە هەر كەسێك ئەوان زەرەرمەند دەبن، دەبی بێنینە پێش چاوی خۆمان ئەگەر باشوری كوردستان نەبێ كێ دەبەی پلاستیكی ئێرانی و پێڵاوی توركی دەكڕێت.
هەژار ماهیر چاڵاكوانی كۆمەڵی مەدەنی دەڵێت" ریفراندۆم مافێكی ئاسایی و یاسایی خەڵكی كوردستانە و كوردستانیان بەگڕوتینەوە بەشداریانكردوو رێژەی 92.73% ریفراندۆم سەركەوت لە ماوەی ئەم سەد ساڵەدا غەدرێكی گەورەمان لێكراوە، لەدروستكردنی دەوڵەت بێبەشكراوین ئێمە هەموومان قوربانی و شەهیدو كیمیاباران و ئاوارەییمان بینیوەو بۆ یەكاتی ئەوەهاتووە بیر لەدەوڵەتی خۆمان بكەینەوە بۆ ئەوەی بە ئازادی و سەربەخۆیی بژین، پێویستە لەسەر سەركردایەتی سیاسی كوردستان هەوڵەكانیان چڕتربكەنەوە بۆ ئاشتەوایی ناوخۆیی بۆ ئەوەی بتوانین بەرامبەر هەڕەشەكانی وڵاتانی دراوسێ بوەستێین بەهیچ  شێوەیەك سازش لەسەر ئیرادەی كوردستانیان نەكەنەوە، ئەو دەنگە بەڵێ یەی خەڵكی كوردستان لە 25 ئەیلول وەك ئەمانەتێكە ئەركیان قورستر دەكات، بۆیە داری ئازادی و سەربەخۆیی قوربانی زۆرتری دەوێت ئێمەش ئامادەی هەموو جۆرە گیان فیداییەكین  بۆ ئەوەی بگەینە دوا ئاواتمان ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە، ئەم چاڵاكوانە زیاتر گووتیشی" ئەگەر باس لەهەڕەشەكانی وڵاتانی دراوسێ بكەین ئەوە بەگوێرەی كات دەگۆڕێت چوونكە عێراقێك لەسەر بنەمای تایفی بریاربدا دان بەئەنجامی ریفراندۆم نەنێت زەرمەندی یەكەم هەر خۆیان و خەڵكی عێراق دەبێت، لەلایەكی تر هەرێمی كوردستان دوای ئەڵمانیا دووەم هەناردەكاری كاڵاو بەرهەمەكانی توركیایە و لەرووی جوگرافیایەوە لەشوێنێكی ئەوەندە داخراو هەڵنەكەوتووە بەئاسانی گەمارۆی بخرێتە سەرو نەتوانێت لەگەڵ وڵاتی تردا پەیوەندی دروستبكات، جگە لەمە ئەو سنوورەی كە كوردستان لەگەڵ ئێران و توركیا و سووریا هەیەتی سنوورێكن  بەدرێژایی مێژوو هیچ دەسەڵاتێك نەیتوانیوە بیانگرێتو ئەگەر بەفەرمی بازرگانی وەستابێت و كاری بازرگانی هەركراوە بۆیە پێویست بەهیچ ترس و دڵەڕاوكێ ناكات خەڵكی كوردستان بیری لێبكاتەوە لەبەرئەوە هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت شەڕی ئیرادەمان لەگەڵ بكات، ئێمەی گەلی كورد زۆر لەوەزیاترمان بینیوە بەدرێژایی مێژوو ئەو هەڕەشانەی كە ئاراستەی خەڵكی كوردستان دەكرێن و بیر لەڕاگرتنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی لەگەڵ كوردستان بكەنە زیانی زۆری ئابوریان بەردەكەوێت، بەپێچەوانەوە بەسەربەخۆیی كوردستان ئابووری وڵاتانی دراوسێ باشتردەبێت لەم قۆناغەی ئێستا.
گەردین فەیسەل چاڵاكوان گووتی" وڵاتانی دراوسێ تێكەڵبونێكی بازرگانی گەورەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە لەزۆربەی سێكتەرەكانی وەك كشتوكاڵ نەوت و پێكهاتەكانی كاڵای تر ڕۆژانە ئاڵووگۆڕی بازرگانی هەیە لەرێگەی حكومەت و كەرتی تایبەت، بەشێكی بەرهەمەكانی ئێران لەبازاڕەكانی هەرێمی كورستان ساغ دەبێتەوە، وڵاتی توركیاش دەروازەیەكی بازرگانی گەورەیە بۆ كوردستان بە سودە بۆ ئەم وڵاتە وەك ڕوونە لەم سەردەمەشدا ئابوری ڕێڕەوی سیاسەت دیار دەكات و كاریگەری هەیە لەسەر بڕیارە سیاسیەكان، بۆیە تێڕاوانینی من بۆ بارودۆخەكە ئەم وڵاتانە نایانەوێت دەروازەكانی هاتوچۆی بازرگانی دابخەن چوونكە ئەگەر بۆ كاتژمێرێكیش دابخرێن بەملیۆنان دۆلار زیانیان بەردەكەوێت، رەنگە وەك فشار بۆماوەیەكی كاتی بیانەوێ ئاستەنگ بخەنە بەردەم ئاڵووگۆڕی بازرگانی بەڵام سەرەنجام بەپلەی یەك زیانی گەورە بەر وڵاتانی درواسێ دەكەوێت، لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان دەتوانێت سود لەبەشێكی زۆری داهاتی خۆی وەربگرێت و بەشێوەیەكی ڕێك بەكاری بێنێت و وابكات داخستنی سنور كاریگەری ئەوتۆی نەبێت بەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بەڵام دەبێت حكومەت ڕێگە نەدات بازرگانەكانی كوردستان ئەم بارودۆخە بەهەل بزانن و ژیان لەڕێگەی قۆرغكاری لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان سەخت بكەن، گەردین زیاتر دەشڵێت" لە ئەمریكاوە ئینتیفاز قەنبەر سەرۆكی دامەزراوەی مستەقبەل باسی ئەو پیلانە مەترسیدارە دەكات لەسەر كەركوك و ناوچە جێ ناكۆكۆكەكان بووە، هەروەها باسی خیانەتی ئاڵا تاڵەبانی و دەست تێكەڵ كردنی لەگەڵ قاسم سولیمانی و حەشد دەكات هەڵبەتە ئەم پیلانە قێزەونە لە پێش باسكردنی ریفراندۆم ئامادەكرابوو، بەڵام بارزانی بەمە دەزانێت و رێگەی لەو كارەساتە گرت بۆیە دەبێ ئێمەی كوردستانیان سەبر بگرین و فشارەكان كاتین.