Share on facebook
ئەنجوومەنی ئاسایش : هێزه‌كانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن
چوار شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2017 21:49

ZKW: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری هیزه‌كانی عێراق و یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدرالی په‌یامی مه‌ترسیدارییان پێده‌گات.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "پەیامی مەترسیدارمان پێ دەگات سەبارەت بە ئامادەکاری هێزەکانی عێراق و یەکەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ ئەنجامدانی هێرشی گەورە لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵ بۆ سەر کوردستان".