Share on facebook
لە سیدەكان ئافرەتێك كوژرا
پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 12:38


ZKW: بە هۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە سنووری ناحیەی سیدەكان لەسەر كێشەی پاوان و داربڕین، ئافرەتێك كوژرا.
رائدی پۆلیس هاوار ئەرگـــۆشی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی: ئەمڕۆ لە گوندی لێتانی سەر بە ناحیەی سیدەكان شەر لە نێوان دوو بنەماڵە دروست بوو لە سەر كێشەی پاوان و داربڕین، ئافرەتێكی تەمەن 20 ساڵان بەناوی ( ش. ق. ج) بەهۆی بەركەوتنی گوللە كوژرا، دوای گەیشتنی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكان دۆخەكە هێوركرایەوە و یەكێك لە تەقەكەرانیش دەستگیركراوە لە ئێستادا بەدوای ئەوانەی دیكەدا دەگەڕێین بۆ دەستگیركردنیان، تەرمی ئافرەتەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆلینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.